کۆڕبەندی ژنان کۆتایی هات
ئەنجومەنی ژنان لە تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە دروشمی "با پێکەوە لە دژی توندوتیژی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ بونیاد بنێین" بە راگەیەندراوێک کۆتایی بە کۆڕبەندی خۆی هێنا.
حەسەکە
بە دروشمی "با پێکەوە لە دژی توندوتیژی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ بونیاد بنێین"، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ژنان لە تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆڕبەندی خۆی لە ناوەندی یەکێتی ئەندازیاران لە شاری حەسەکە بەڕێوەبرد.
ئەندامانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان، لایەنە سیاسییەکان لە کۆڕبەندەکەدا ئامادەبوون و تێیدا تیشک خرایە سەر تەوەری “توندوتیژی دژی ژنان لە ڕوانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی” لەلایەن نەسرین حسێن، هاوسەرۆکی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەبرا، هەروەها تەوەری “میکانیزمەکانی پاراستنی ژنان لە ڕوانگەی یاسایی و مافەوە” لەلایەن پارێزەر ڕۆژا خەڵەفەوە بەڕێوەبرا.
کۆڕبەندەکە بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات و نەسرین حسێن، هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم لێدوانەی دا.
ئەو بڕیارانەی لە کۆڕبەندەکەدا دراون بەم شێوەیەن:
“* کارکردن بۆ بەهێزکردنی خەبات و هەوڵەکان بۆ دۆزی ئازادی ژنان و دەستڕاگەیشتن بە هەموو ژنان.
*پشتیوانی و بەهێزکردنی ژنان لە بوارەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و یاسایی و مافی مرۆڤدا.
* خەباتکردن بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی هەموو ئەو ژنانەی کە بە زۆر ئاوارە بوون.
* پاراستنی مافی ژنان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای خێزان.
* بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان.
*پاراستنی مافی ژنانی کرێکار.
*بەشداریکردنی پیاوان لە کۆڕبەندەکان و گرنگیدان بە گۆڕینی بیرکردنەوەی پیاوان.
*بەهێزکردنی هاریکاری نێوان دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دیموکراتیک و ئەو ڕێکخراوانەی کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
* سازدانی دانیشتنی هۆشیاری یاسایی بۆ ژنان بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەیان لە مافە کۆمەڵایەتی و یاساییەکانیان”.
کۆڕبەندەکە بە دروشم کۆتایی هات.