کاروانی دووەم بەرەو عەفرین دەگەڕێنەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاروانی دووەمی کۆجبەرانی عەفرین لە قامیشلۆ بەرەو عەفرین بەڕێکەوت، کاروانەکە لە ٢٠٠ خێزان پێکهاتووە و بە درێژایی ڕێگای نێودەوڵەتی M4 دەڕۆن و دەگەنە عەفرین.
قامیشلۆ
دوای ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و ئیدارەی کاتی، یەکێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە گەڕانەوەی کۆجبەران بوو.
لە ٩ی ئاداردا کاروانێکی ئاوارەکان گەڕانەوە بۆ عەفرین. ئەمڕۆ ئاوارەکانی عەفرین لە گەڕەکی شەهید یوسف گوڵۆی شاری قامیشلۆ کۆبوونەوە و دواتر بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن.
کاروانەکە لە ٢٠٠ خێزان پێکهاتووە و لە ڕێگەی ڕێگای نێودەوڵەتی M4 بەرەو عەفرین دەڕوات.