کارەبای ٧٦ گوند بڕا و مین بە تیمێکی چاککردنەوەی کارەبادا تەقییەوە

بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ ناوچە سنورییەکانی باشوری کوردستان، کارەبای ٧٢ گوند بڕا و لەکاتی چاککردنەوەی کارەباکەدا تی ئێن تی بە تیمێکی کارەبادا تەقییەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٣ی مانگ دەوڵەتی تورکیا هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر باشوری کوردستان دەستیپێکردەوە و لە ڕێگەی زەوی و ئاسمانییەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینای کرد و لە ناوچانەدا شەڕ بەردەوامە.

 

ئێوارەی دوێنێ ٢٦ی مانگ دەوڵەتی تورکیا بە فرۆکەی جەنگی بۆردومانی ناحیەی کانی ماسی لە قەزای ئامێدی کرد و بەهۆیەوە کارەبای ٧٦ گوند بڕا، ئەمڕۆش لە کاتی ناردنی تیمێکی چاککردنەوەی کارەبادا بۆ ناوچەی کانی ماسی تی ئێن بە تیمەکەدا تەقییەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان سێ کارمەند بریندابوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی پارێزگای دهۆک کراون.

 

ت.پ