کاندیدانی سەربەخۆ بەردەوامن لە بانگەشەکانیان
ڕوناک مەجید، شیرین عەبدوڵا و یوسرا رەجەب بەردەوامن لە بانگەشەی هەڵبژاردن و هاوڵاتیانیش بەڵێنی متمانەدان بەو کاندیدانەی دەنگی ڕاستەقینەی گەلن دوپاتدەکەنەوە.
هەرسێ کاندیدی سەربەخۆ،
ناوەندی هەواڵ
بە نزیکبوونەوە لە ١٠ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تادێت بانگەشەی هەڵبژاردنەکان گەرمتر دەبێت و کاندیدانی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەگەڕێن و بەڵێنی خۆیان بە هاوڵاتیان دەدەن.

ئێوارەی دوێنێش ڕووناک مەجید، کاندیدی سەربەخۆ، ژمارە ٢٤ لە بازنەی ٢ی شاری سلێمانی، گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی و بازاڕی کەنەسوورەی بەسەرکردەوە، لە پەڕەی فەیسبووکی فەرمی خۆی نووسیویەتی: "ئێمە هەوڵی پێشخستنی مۆدێلێکی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدەین، کە ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی خواست و داواکارییەکانی کۆمەڵگە، دوور لە زهنییەت حیزبی.
هەر لە نووسراوەکەدا دەڵێت: ئێستاش خەڵکی پشتیوانی ئێمەن، دەیانەوێت دەنگێکی نوێ و دەنگی ژنێکی ئازادیخواز ببێتە نوێنەریان، ئێمە لەو کەسانەین بە شانازییەوە پێشوازی جەماوەر پاڵپشتیەکی گەورەیە بۆ سەرکەوتنی ئێمە، جێگەی خۆشحاڵیە کە خەڵکی باوڕی تەواویان هەیە بە ئێمە.

لە شاری کەرکوکیش دوێنێ شیرین عەبدوڵا، کاندیدی سەربەخۆی ژمارە ٣٣ لە بازنەی ١ی پارێزگای کەرکوک، سەردانی بازاڕی ئیسکانی کرد و کاسبکاران و هاوڵاتیانی بەسەرکردەوە، ئەو کاندیدە بەڵێنی بە هاوڵاتیان دا کە ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک لە پەرلەمانی عێراق و مۆدێل و ئیرادەیەکی نوێ نیشانبدات، هەروەها داواکارییەکانی خەڵکی کەرکوک بکاتە کاری لەپێشینەی.

هەر دوێنێ هاوڵاتیانی دەربەندیخان پێشوازیان لە کاندیدی سەربەخۆ یوسرا ڕەجەب، ژمارە ٢٣ی بازنەی ٥ی پارێزگای سلێمانی کرد و باسی لە کێشەو گرفتەکانی خەڵکی ئەو شارۆچکەیە کرد، یوسرا ڕەجەب بەڵێنی پێدان، هەرچیيەکی پێ بکرێت لە حکومەتی فیدڕاڵی درێخی نەکات و دژ بە گەندەڵ و گەندەڵکاران تێکۆشانی خۆی فراوانتر بکات.
بەهۆی بەڵێنی ناڕاستی حزبەکان و خزمەت نەکردنی گەل و پێشخستنی بەرژەوەندی حزبی پێش گەل، هاوڵاتیانی بێئومێد کردووە لە هەڵبژاردنەکان، بەڵام هاوڵاتیان پشتیوانی خۆیان بۆ کاندیدانی سەربەخۆ کە دەبنە دەنگی ڕاستەقینەی گەل دوپات دەکەنەوە.
ت.پ