جەژنی قوبە ئامەدین کۆتایی هات
لەم هەفتەیەدا قوبەی ئامەدین و شەبیل قاسم و شێخ حەسەن و پیرە ئورا ڕازێندرانەوەو بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کران، جمای ئامادین بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بە شێواز و ڕێوڕەسم بەردەوام بوو.
شەنگال
لە شەنگال لە مانگی ئابەوە ئاهەنگی نوێبوونەوە و ڕزاندنەوەی جما کە شوێنی پیرۆزی ئێزدییەکانە، هەموو هەفتەیەک لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا ئەنجام درا، پەری و ئەسپ بە مەراسیمەوە سوار دەکرێن، کۆمەڵگەی ئێزدییەکان سەردانی دەکەن و دیاری ساڵانەی خۆیان دەبەخشن، باوەڕو و هیواکانیان بۆ ژیان و ئێزدییەت نوێ دەکەنەوە، لەم هەفتەیەدا قوبەی ئامەدین، شێخ حەسەن، شەبیل قاسم و پیرە ئورا بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کران.
"ئاوی پاک و دەستێکی پاک"
بەرزترین قوبە قوبەی ئامەدین خاوەندارێتی عەشیرەتی حەلیقییە بووە، جمای ئامەدین بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بە جۆش و خرۆش و نزا کردن بەردەوام دەبێت، هەر جارێک گرێیەک لە قوبا دادەنێن، نزایەک بۆ کەسێک دەکەن، ئەو کەسەش وەک چاکەیەک بڕە پارەیەک دەبەخشێتلە کۆتا ڕۆژدا دەچنە سەر نافورە یان بیر و ئاوی پاک یان ئاوی زێڕین دەخۆنەوە و بە مەراسیمێکەوە دەچنە سەر لوتکەی قوبا.
وەک تیمێکی ئاژانس بەدواداچوونمان بۆ جەژنەکە کرد و لەگەڵ ژنان قسەمان کرد، ژنانی ئێزدی و دایک و منداڵی ئێزدی هەموویان یەک شتیان دەویست، ئەویش ئارامی و سەقامگیری بوو، ئەو دایک و ژنانەی قسەیان لەگەڵ کردین وتیان: خوای گەورە هەموو ئێزدییەکان بپارێزێت و هیوادارین هەمیشە خێر و خۆشی بۆ ئێزدییەکان هەبێت، سوپاس بۆ خوا جەژنی ئەمساڵ زۆر باش بوو، بەو هیوایەی کە کۆمەڵگە هەموو ساڵێک بەرەکەتدار بێت، خوای گەورە ئەو ئێزدیانە ڕزگار بکات کە لەژێر دەستی دوژمناندان، دوژمنان لە ئێمە و هەموو ئێزدیەکان دوور بخاتەوە، ئێزدییەکان هەموو خەڵک دەپارێزن و ئێمە جەژنی هەموو ئێزدییەکان پیرۆز دەکەین.
"گەڕانەوەی گەلەکەمان جەژنەکەمانی خۆشتر کرد"
شێرین حەلیقی وتی: جەژن لە ئێوە و هەموو ئێزدییەکانتان پیرۆز بێت، هاتووین بۆ لای جمای خاوەندارمان ئامەدین، چەند ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، ماڵی خودا ئاوەدان بێت، ئەمڕۆ سواری پەری و ئەسپەکەمان دەبین.
جاکلین حەسەن کە خەڵکی عەشیرەتی حەلیقییە، پیرۆزبایی کردو وتی: ئەمڕۆ دوا ڕۆژی جمایە، ڕۆژێکی زۆر باشە، پیرۆزبایی لە هەموو ئێزدییەکان دەکەم، جەژنێکی زۆر خۆشەو ماوەی ٧ ڕۆژە، ئەم جۆرە ڕۆژە پیرۆزانە بۆ ئێمە زۆر خۆشن، هەمووان بە جلی سپییەوە دێن، دیمەنێکی زۆر جوانە، ئەمڕۆ گەلی ئێزدی گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال، ئەمەش جەژنەکەمان هێندەی تر باشتر دەکات، پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە هەموو ئێزدییەکان دەکەین.