جەزائیر؛ ڕۆژی خوێندن لەسەر تەندروستی دایک و منداڵ

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی تەندروستی، کۆمەڵەی نەخۆشییەکانی هەناسەدانی جەزائیر کۆبوونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە تەندروستی دایکان و منداڵەکان ڕێکخست، کە تیایدا باس لە نەخۆشییەکان و کاریگەرییە تەندروستییەکانی جگەرەکێشان کرا.

نەجوا ڕەحم

جەزائیر- بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە کۆی دەنگ کۆک بوون لەسەر ئەوەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەرفەتێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پرسە تەندروستییە گرنگەکانی وەک تەندروستی هەناسەدان، کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان، و گرنگی چاودێری تەندروستی دایکان و منداڵان. هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی و هۆشیارکردنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پیسبوون و جگەرەکێشان لەسەر تەندروستی خەڵک بەتایبەتی ئەوانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە.

 

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی تەندروستی، کۆمەڵەی هەناسەدانی جەزائیر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی چالاکییە پزیشکی و یارییە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی 'بني مسوس' دوێنێ ٧ی نیسان، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ڕێکخست  بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری و تاوتوێکردنی تەندروستی دایک، منداڵ و  گفتوگۆکردن لەسەر نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی وەک تەنگەنەفەسی و کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان لەسەر تەندروستی.

 

فەوزیە عەلامی، پسپۆڕی هەناسەدان لە نەخۆشخانەی ' بني مسوس ' ڕوونیکردەوە کە جگەرەکێشان یەکێکە لەو هۆکارانەی مەترسی تەندروستی دروست دەکات، گرنگی ڕاهێنانی کارمەندانی تەندروستی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان و پاڵپشتیکردنی نەخۆش و خێزانەکانیان لەم بوارەدا .

 

جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە جگەرەکێشانی پاسیڤ کردەوە، وەک جگەرەکێشان لەلایەن هاوسەر یان ئەندامانی خێزانەوە، چونکە مەترسییەکی بەرچاو لەسەر تەندروستی تاکەکان دروست دەکات. ئەمەش داوای دەستێوەردانی خێرا دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم خووە، لە خزمەوە دەست پێدەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، چارەسەری پاڵنەر و بەکارهێنانی چارەسەری جێگرەوەی نیکۆتین دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت لە یارمەتیدانی جگەرەکێشان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان.

 

فەوزیە عەلامی ئاماژەی بە گرنگی پەروەردەکردنی پزیشکان، خوێندکارانی داهاتووی پزیشکی کرد، گرنگی تەندروستی دایک و منداڵ، ئەوان دوو گروپی لاوازن،  ئەم توێژەی کۆمەڵگە پێویستی بە گرنگی پێدان هەیە بەتایبەتی لە بواری کاریگەرییە نەرێنیەکانی جگەرەکێشان.

 

ئەمڕۆ شەرەفمەند بووم کە دەستێوەردانێک لە کاریگەری جگەرەکێشان لەسەر ژنانی دووگیان بکەم، لە مەترسییە سەرەکییەکانی جگەرەکێشان پێدادەچینەوە و لەوانە دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلە، کێشی کەمی لەدایکبوون، زیادبوونی مەترسی نەشتەرگەری قەسری، مردنەکان بەهۆی هەندێک نەخۆشی کوشندە.

 

ئەنیسا تواری، دکتۆر لە وتارەکەیدا باسی لە کاریگەری پیسبوونی هەوا کرد، وەک یەکێک لە دیارترین ئاستەنگەکانی تەندروستی کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە، چونکە پیسبوونی ژینگە دەبێتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەکانی وەک تەنگەنەفەسی، هەوکردنی درێژخایەن و نەخۆشی درێژخایەنی بەربەستی سییەکان.

 

پیسکەرە سەرەکییەکانی وەک گەردیلەی ورد PM2.5 و PM10، ئۆکسیدی نایترۆجین NOxو ئۆزۆن ڕێڕەوی هەناسەدان وروژێنن و دەبنە هۆی هەوکردنی سییەکان. دایکانی دووگیان و منداڵان لەو گروپانەن کە زۆرترین کاریگەری نەرێنی لەسەر هەیە، پیسبوونی ژینگە کاریگەری لەسەر گەشەی کۆرپەلە و تەندروستی دایک دەبێت لە کاتی دووگیانیدا، منداڵانیش تووشی لاوازی کۆئەندامی هەناسەدان دەبن کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک تەنگەنەفەسی، دواکەوتنی گەشەی سییەکان زیاد دەکات.

 

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە کرا: پیسبوونی هەوا، نەخۆشییەکانی هەناسەدان، کاریگەری جگەرەکێشان لەسەر ژنانی دووگیان، ئاڵۆزی سییەکان لە ژنانی دووگیان، جگە لە سیل لە دایکان و منداڵانی دووگیان.

 

سەبارەت بە نەخۆشی سیل لە منداڵاندا، ئاماژەیان بەوەدا کە نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە منداڵاندا بە بەراورد بە گەورەکان کەمترە کە لەوانەیە لە هەندێک کەیسدا دەستنیشانکردنی قورس بێت. ئەو ڕوونیکردەوە کە چارەسەر بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە دەرمانەکانی دژە سیل دەبەستێت، پێویستە بە زووترین کات چارەسەر دەست پێبکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزییە مەترسیدارەکان، دڵنیای  لەسەر گرنگی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری چارەسەر و ڕێگریکردن لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی نەخۆشییەکە کرد.