جەزائیر میوانداری یەکەم فۆرمی نێودەوڵەتی ژنان دەکات

خەباتی یەکەمین شەپۆلی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ژنانی جەزائیر کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی گشتی دامەزراوە جەزائیرەکانەوە ڕێکخرابوو، لە ١١ی کانوونی یەکەم بە دروشمی "ڕۆڵی ژنانی جەزائیر لە گەشەپێدانی ئابووری نەتەوەیی" دەستیپێکرد.

 

ڕابا خەریس

جەزائیر- نوێنەرانی ١٠٠ دامەزراوەیی و ٥٠٠ کۆمپانیای بچووک و ٥٠٠ دامەزراوەی کەرتی تایبەت و گشتی و نوێنەرانی کۆمەڵگەی جەزائیر لەدەرەوە و نوێنەری دیپلۆماسی، لە جەزائیر لە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ژناندا بەشدار دەبن.

 

ئەم وۆرکشۆپە کە ماوەی دوو ڕۆژ لە ناوەندی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت، مەبەست لێی خوێندنەوەی پڕۆسەی یەکخستنی ژنانی جەزائیر و دیاریکردنی پێگە و ڕۆڵی ژنانە لە مێژووی هاوچەرخی جەزائیردا کە گێڕاویانە.

 

سەیدە نەغزە سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی گشتی دامەزراوەکانی جەزائیر لەکاتی کردنەوەی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ژنانی جەزائیر ڕایگەیاند کە گەشەپێدانی بارودۆخی ژنانی جەزائیر و بەشداری بەهێزیان لە هەموو بوارەکاندا ناکرێت ئاڵۆز بێت، بەڵکو دەستکەوتێکی هەڵبژاردنە ستراتیژییەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی و بەهاکانی شۆڕشی جەزائیریە.

 

ئاماژەی بەوەدا کە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ئافرەتانی جەزائیر لەژێر نیشانەی گەشەکردنی ژنانی جەزائیر و پێگەیان لەکۆمەڵگەی جەزائیر و بەشداریکردنیان لەگەشەی ئابووری و کۆمەلایەتی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبرێت.

 

ئامادەبوونێکی بەهێز

سەبارەت بەبەشداری ژنانی جەزائیری لەبنیاتنانی ئابووری نیشتمانی، نەبیە بن سەلیم ڕاوێژکاری تۆڕی ژنانی عەرەب بەئاژانسی ژنهای ڕاگەیاند کە ژنانی جەزائیری لەدێر زەمانەوە لەبواری جیاجیادا بوون، لە ڕووی ئابووریەوە کاریان کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم کێشەیە بەس نییە جەزائیر ئەو بەهرانەی هەیە کە دەتوانێت ئابوورییەکی بەهێز بە پێی پرەنسیپی یەکسانی جێندەری بنیات بنێت و هاوکات لە هەموو ئاستەکاندا کار لەسەر دامەزراندن و پەروەردەکردن و چاودێریکردنی بکات.

 

لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین بابەت تاوتوێ دەکرێت

وۆرکشۆپەکە سەرنجی خستە سەر چەندین بابەتی دەوڵەمەند بە تایبەتی " ژن و کارگێڕی: ژنان لە کۆمەڵگای جەزائیر و ئامادەبوونیان لە بڕیاردانی سیاسی و ئابووریدا"، "ژنان، پەروەردە و کار: ژنان لە دامەزراندنی پۆلەکانی ئۆتۆنۆمی و پردی نێوان زانکۆکان و جیهانی کار" و "ژنان و کەش و هەوای بازرگانی: لە چاکسازی داراییەوە بۆ داهێنان لە پێشکەشکردن بۆ هاندانی وەبەرهێنانی فێمینیستی".

 

چاوەروان دەکرێت لەکۆتایی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی ژنانی جەزائیردا پێشنیازی کۆنکرێتی بکرێت بەئامانجی بەرزکردنەوەی جیاوازی نێوان وتار و حەقیقەت و دیاریکردنی کەموکورتییەکانی ڕێبازی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی کۆمەلایەتی، هەروەها ئەو فاکتەرە کۆمەڵایەتی و کولتوورییانەی کە ڕێگرن لە کارکردنی ژنان لە پڕۆسەی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵات دەستنیشان بکرێن و چارەسەری بۆ زاڵبوون بەسەریدا پێشنیار بکرێت.