ژنانی شەنگال بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان خۆیان ئامادە دەکەن

یەکێتی ژنانی گەنجی شنگال بە هاوکاری شارەوانی گەل، دەستییان بە ئامادەکارییەکانی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان کرد

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ژنانی گەنجی شنگال بە هاوکاری شارەوانی گەل، دەستییان بە ئامادەکارییەکانی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنان لە سنونێ و خانەسۆر کرد، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەر ڕێگا و شوێنە گشتییەکان پانکارت، ئاڵای تاژێ، یەژەشە و پۆستەری ژنانی پێشەنگیان لە سنونێ و خانەسۆر هەڵواسی و بانگهێشتنامەیان بەسەر خەڵکدا دابەش کرد.

 

لەسەر ئاڵاکان درووشمەکانی 'بە فەلسەفەی ژن-ژیان-ئازادیی، تۆڵەی ٧٤ کۆمەڵکووژی سەر ئێزدییەکان دەکەینەوە' و 'ژنانی ئازاد بناغەی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و ئازادن' نووسرا بوو، جگە لەوەش بانگهێشتی خەڵکی دەکرا بۆ ئەو ڕێپێوانەی بە نیازن لە ڕۆژی ٦ی ئاداردا ئەنجامی بدەن.