کەژەکە: بە "ژن، ژیان، ئازادی" سەردەکەوین

کەژەکە لە دووەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: با بەشداری شۆڕشی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پڕۆسەی کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکراتیکی جیهان بین و بە "ژن، ژیان، ئازادی" ئازادی بەدەست بهێنین و سەرکەوتوو بین.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی دووەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە بە کوشتنی ژنی کورد ژینا ئەمینی دەستیپێکرد، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و بانگەوازی سەرجەم ژنان و خەڵکی کرد پشتیوانی لە هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" بکەن، کە لەلایەن کەژارەوە دەستیپێکردووە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:

لە دووەمین شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، هەموو شەهیدانی شۆڕش لە کەسایەتی شلێر ڕەسووڵی و ژینا ئەمینی بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنمان بۆ خەون و حەسرەتیان بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئێرانی ئازاد دووبارە دەکەینەوە، یەکسانی و دادپەروەری، پێش هەموو شتێک بە بناغەسازی فەلسەفەى "ژن، ژیان، ئازادى" ڕێبەر ئاپۆ، هەموو ژن و گەلى ئێران بەختەوەر بن.

 

چالاکی شلێر ڕەسوولی ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی دەستدرێژیکاری پیاوی نیشان دا و بە خۆڕاگری و کردەوەیەک کە گیانی بەخت کرد، یەکەم پریشکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" هەڵگیرساند، کارەکەی شلێر ڕەسولی خۆکوشتن نییە، کردەوەی شەرەفە، کردەوەیەکی بوونە لە دژی سیستەمی لەسێدارەدانی ستەمکارانە و پاوانخوازانەی شۆڤێنیستی پیاو، لە کەسایەتی شلێر ڕەسوڵیدا سڵاو لە خۆڕاگری ژنی مەریوان دەکەین.

 

دیسانەوە شەهیدانی "ژن و ژیان و ئازادی" بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و بەتایبەت دایکانی شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە خاوەنداریان لە منداڵەکانیان کرد، ئەمە هەنگاوێکی کۆمەڵایەتی گرنگ بوو، ئەوان باوەڕیان بە شۆڕش هەبوو، باجەکەیان دا، بە کەرامەتەوە دەژیان و ڕۆڵیان هەبوو بۆ ئەوەی شۆڕش بە هەموو جیهاندا بڵاوبێتەوە، لەم ڕووەوە ڕۆڵی دایکانی شەهیدانی شۆڕش زۆر گەورەیە، شەهیدانی پرۆسەی شۆڕش بەهای گەورەیان خوڵقاند، هاوکات لەگەڵ پیرۆزی شەهیدان سڵاو لە دایکانی شەهید کە پەناگەی هەموو کۆمەڵگەن.

 

سڵاو لە هەموو ئەو ژنانەی کە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕاوەستاون و هەنگاویان ناوە، چالاکییان کردووە و  لە دژی سیستمەکانی حوکمڕانی پیاوانە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەیان نیشان داوە، لە کۆتاییدا چالاکی " ژن، ژیان، ئازادی" لە هیندستان کە  بە زمانی کوردی و هیندی لە دژی سیستەمی ستەمکار پیرۆز دەکەین، لە کەسایەتی ژنانی هیندستاندا دووبارە و سێبارە دەڵێین ژنانی خۆڕاگر سەردەکەون.

 

ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ کە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی ئەشکەنجەدانی گوایە "پۆلیسی ئەخلاق"ەوە بە بیانووی پابەند نەبوون بە یاسای "حیجاب" دەستبەسەر کرا و لە ١٦ی ئەیلوول گیانی لەدەستدا، بەمەش ڕێوڕەسمی ناشتنی ژینا لە ١٧ی ئەیلوولدا بەڕێوەچوو، وردە وردە بوو بە سەرهەڵدان و لە هەمان کاتدا بوو بە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕش، لەو پێوەندییەدا ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بوو بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی خۆڕاگری ژنان و خەڵکی ئێران، هەروەها ڕێگای بەرخۆدانی ژنانی لە هەموو جیهاندا دیاری کرد، دوای قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە وتی: "سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن دەبێت"، فۆرمولەی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێبەر ئاپۆ تەنیا شۆڕشی ڕۆژهەڵات و ئێران نەبوو، بەڵکو نەخشە ڕێگای شۆڕشی ژنانی سەدەی بیست و یەک بوو، ئەم دروشمە نیشانی دا کە چۆن پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان بە کۆمەڵایەتی دەکرێت.

 

ڕژێمی ئێران بە کوشتنی ژینا ئەمینی ئامانجی بڵاوکردنەوەی ترس لە کەسایەتی ژن و بە کۆیلەکردنی ژن و خەڵکی ئێران لە ژێر ئەو ترسەدا بوو، بەڵام لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ژنان و خەڵکی ئێران زیاتر خواستی خۆیان بۆ ئازادی دەربڕی و دەنگییان لە هەموو جیهاندا بیسترا، دەنگی ژنانی جیهانیان لەسەر دەنگی خۆیان زیادکرد و بوون به هاوارێک بۆ ئازادی، قوربانی و شەهیدی گەورەیان دا.

 

لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەچکەکانیان لە شەقامەکاندا دەسووتاند و قژیان دەبڕییەوە و وەک ئاڵای ئازادی بەرزیان دەکردەوە، ڕژێمی ئیسلامی ئێران قژی ژنانی وەک میتۆدێک بۆ شکاندنی ئیرادە و ئازادی و متمانەی کۆمەڵگە بەکارهێنا و دژ بەمەش ژنان قژی خۆیان وەک ئاڵای ئازادی بەکارهێنا.

 

ناڕەزایەتی بەرانبەر ئەم کۆمەڵکوژییە تەنیا لە ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نەهاتە ئاراوە، گۆڕا بۆ ناڕەزایەتییەکی گەورەی ژنانی تێکۆشەر لە هەموو جیهانەوە، هیوای بەرخۆدان و ژیانێکی ئازاد لە هەموو ژناندا بەرزکردەوە، واتە ژینا وەک مانای ناوەکەی بوو بە ژیانێکی نوێ بۆ هەموو ژنانی ئێران و جیهان و گەلان، بوو بە ژن و ژیان.

 

"هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بەشدار بوون لە شۆڕشدا"

هەموو توێژە کۆمەڵایەتیەکان لەم شۆڕشەدا خۆیان بینیوە و بەو زانیارییەش لەگەڵ شۆڕشدا هاتوونەتە دەرەوە، ئەمەش گەورەترین جیاوازییە کە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شۆڕشەکانی تر جیا دەکاتەوە، ئەم شۆڕشە لە سروشتی خۆیدا شۆڕشێکی بە ئاگابوونەوە، کەسایەتی و کولتوورییە، ئەگەر ئەمە نەبوایە، نەدەکرا هەزاران ژن و پیاو لە شەقامەکاندا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" هاوار بکەن، پیاوان بینیان خۆیان قوربانی ئەم سیستەمە هەژموونی پیاوانەن، ئەوان کوشتنی ژن و پیاویان لە کوشتنی ژندا بینی و بەو زانیارییە لەگەڵ ژندا لە یەک ڕێزدا  شوێنیان گرت.

 

لە کەسایەتی ژینادا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و بۆتە مانیفێستێک بۆ بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی ژنان لە جیهاندا، دژی عەقڵیەتی دەسەڵاتیداری پیاوی سەرمایەدار، دواکەوتوو، تۆتالیتاری، نەتەو پارێز. دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمێکە کە بۆ یەکەمجار خەڵکی ئێران و ژنانی لەم ئاستەدا کۆکردەوە، نیشانیدا کە هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە دەوری پرسی ئازادی ژن چارەسەر دەکرێن و ڕۆڵی ژنانی لە شۆڕشی کۆمەڵایەتیدا نیشان دا.

 

شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" نیشانی داوە کە؛ ژن و مرۆڤ و باوەڕی و کولتوور و هەموو ژێردەستەکان؛ بە تێکدانی سنووری سیستەمی ستەمکار و دەوڵەت - نەتەوە، ژیانێکی ئازاد و یەکسان پێکدێت، هەموو جیهان گوزارشت لەوە دەکات کە ژنان یەک دەنگن و یەک دروشم بەرز دەکەنەوە و لە دەوری یەک ئامانج و دژی ئایدۆلۆژیای دەوڵەت - نەتەوە کۆدەبنەوە؛ ئەو ئیرادە هاوبەشەی کە ژنان یەکدەخات و کۆیان دەکاتەوە، جوانی و مانا بۆ ژیان زیاد دەکات.

 

ئەم بارودۆخەی لە ڕۆژهەڵات و ئێران؛ تایبەتمەندییەکی هەیە کە ئازادی کۆمەڵایەتی دروست دەکات و شۆڕشێکە لە کۆمەڵگەدا، بۆیە دەوڵەتی هەژموونی پیاوسالار، ئێستا هەرچییەک بکات، ناتوانێت ڕێگری لەم سەهەڵدانە بکات کە بە هەر چوار لای جیهاندا بڵاوبووەتەوە و کاریگەرییەکانی بشکێنێت، ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئازادی کۆمەڵایەتی و گەورەکردنی هیوای ژیان، لە ڕێگەی تێکۆشانی ژنان و گۆڕینی ئەم سەدەیە بۆ سەدەی ئازادی ژنان مومکینە.

 

سەرەڕای هەموو گوشار و هێرش و هەڕەشەی کوشتنی ڕژێمی ئێران، شۆڕشی "ژن،ژیان،ئازادی" ئەمڕۆ بە هەموو دینامیزمییەکانیەوە بەردەوامە، کۆمەڵگە پەرە بە چالاکییەکان دەدات، ڕێوڕەسمی دژ بە سیستەم دروست دەکات، لە بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا هەنگاو نانێتە دواوە و درێژە بە شۆڕش دەدات، ئەمڕۆ ژنانی زیندانیانی وەک زەینەب جەلالیان کە ژیان و تێکۆشانیان بووەتە ڕەمز، ڕێگە بەو چالاکییانە دەدەن کە ببنە نەریت و بەردەوام بن، هەروەها ژنانی وەک گوڵروخ ئیرایی، نێرگز محەمەدی، سپیدە قولیان و چەندانی دیکە هەن کە خۆڕاگرن و بوونەتە ڕەمزی بەرخۆدانی خەڵکی ئێران و ژنانی ئێران، لە ئەمڕۆیش دا سڵاو لە پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و هەموو ئەو ژنانە دەکەن کە لەژێر هەڕەشەی توندوتیژیدان و بەرخۆدان دەکەن، بۆ ئەوەی سیستەمی سزای سێدارە بگۆڕدرێت، پێویستە ئەو چالاکییانە کە ئەنجام دەدرێن زیاد بکرێت و تێکۆشانی ئەو ژنانە کە بەرخۆدانی دەکەن بە سەرکەورتن مسۆگەر ببێت.

 

"بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە کەمپەینی کەژار"

لەسەر ئەم بنەمایە، داوا له هەموو ژنان و خەڵک دەکەین که پاڵپشتی هەڵمەتی "نا بۆ مردن، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" که لهلایەن کەژارەوە له دژی سزای لە سێدارەدان دەستیپێکردووه و چالاکییەکان فراوانتر بکەن و بۆ ئەم شۆڕشە هەنگاو بنێن.

 

لە دووەمین ساڵیادی ئەو شۆڕشەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکرد، هەموو بزووتنەوەکانی ژنانی لە سەرانسەری جیهاندا لە ژێر یەک دروشمدا کۆکردەوە، بەرخۆدان و سەرهەڵدانی ژنان فراوانتر بکەین.

 

با خۆڕاگری بەرز بکەینەوە لە بەرامبەر ئەو ئازار و کۆمەڵکوژی و هێرشانەی کە لە بەشەکانی کوردستان دژی ژنان و منداڵان ڕوودەدەن!

 

با لە ناوچەکەوە بۆ جیهان، ژیانێکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن دروست بکەین!

 

با بەشداری شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرۆسەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ژنانی جیهان بکەین و بە "ژن، ژیان، ئازادی ئازادی بەدەست بهێنین و سەربکەوین".