ژنانی مەخموور: پێویستە لە دژی گۆشەگیری تێبکۆشین

ژنانی کامپی مەخموور جەختیان لە تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کردەوە و ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیرییە سەختەدا پێویستە ژنان و خەڵکی ئازادیخواز لە هەموو لایەک لە خەباتێکی گەورەدا بن.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور- عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر بارودۆخی سەختی گۆشەگیریدا ڕاگیراوە و ماوەی ٤٢ مانگە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە وەرنەگیراوە، هەموو ئەو داواکاریانەی بۆ کۆبوونەوە کە لەلایەن خێزان و پارێزەرانەوە دەکرێن، یان بلۆک دەکرێن یان بێ وەڵام دەهێڵرێنەوە بەهۆی سزای "دیسیپلین"ەوە.

 

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور کاردانەوەی خۆیان لە بەرامبەر گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەربڕی.

 

"تاکە چارەسەر ڕێبەر ئاپۆیە"

ئامینە پیرانی تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی توندی سەرعەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و وتی: ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە ژێر گۆشەگیریی تونددایە، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گۆشەگیری خراوەتەوە سەر هەموو گەل، ئەم گۆشەگیریە هەم لە ڕوانگەی مرۆڤایەتی و هەم لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە قبوڵ ناکرێت، ئەو کەسانەی خۆیان وەک داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ پێناسە دەکەن و بەردەوامن لە بێدەنگ بوون بەرامبەر ئەم گۆشەگیرییە سەختە، بێدەنگییەکەیان نیشانەی هاوکاری ئەوانە، هۆکاری هەموو هێرش و لەشکرکێشی و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆشەگیریی ڕێبەرایەتییە و هەروەها تاکە چارەسەری کێشەکانیش هەر ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە دەبێت گۆشەگیری بشکێنرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت.

 

ئامینە پیرانی بانگەوازی بۆ هەموو خەڵکی جیهان کرد و وتی: بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، کەسانی لایەنگری دیموکراسی خەبات بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، داوا لە هەموو خەڵک و بەتایبەت ژنان دەکەم خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و ئازادی ڕێبەرایەتی مسۆگەر بکەن، ئێمە وەک گەل و ژنی کورد قەرزاری ڕێبەرایەتین، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، هەموو گەل ئازاد دەبێت، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە.

 

"هیچ هێزێک ناتوانێت لە ڕێبەرایەتی دامانببڕێت"

خەیچ گۆکالپ وتی: کلیلی چارەسەری عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردە، بەو پێیەی کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکان ڕێبەر ئاپۆیە، ئەوان گۆشەگیریی ئێستا توندتر دەکەن، بەهۆی سزای دیسپلینییەوە، پارێزەران و خێزانەی ناتوانن لەگەڵی کۆببنەوە، ئامانجیان لەناوبردنی گەل و ڕێبەر ئاپۆیە، بەڵام هیچ هێزێک ناتوانێت ئێمە لە ڕێبەرایەتی داببڕێت.

 

"ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن"

مەدینە کارا وتی: ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی هەموو مرۆڤایەتییە، ماوەی ٤ ساڵە هیچ زانیارییەکمان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نییە، لە منداڵەوە تا گەورە، ئازادی ڕێبەرایەتیمان دەوێت. دەوڵەتی تورک بە مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی هزر و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیریی زیاتر و توندتر دەکات، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن، ئێمە وەک گەلی مەخموور خەبات دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و با هەموو گەل لەسەر پێ بێت و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکات.