"ئازادی شەنگال بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکدێت"

ژنانی ئێزیدی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییان وەک فەرمانێک پێناسەکرد و ئاماژەیان بەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلانی ستەملێکراوە و ئازادی شەنگال بە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان پێکدێت.

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال- عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە ئەنجامی پیلانێکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی لەژێر هەلومەرجی سەختی گۆشەگیریدا دەستگیرکراوە، ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نەگەیشتووە و هەموو سەردانەکان بۆ کۆبوونەوەو چاوپێکەوتن بێ وەڵام ماونەتەوە، دەوڵەتی تورکیا و هێزە پیلانگێڕییەکان دەیانەوێت بە گۆشەگیری ڕێگری لە بیری ڕێبەر بکەن، چونکە دەزانن ئێستا بووەتە هیوایەکی گەورە لە سەرانسەری جیهاندا. 

 

ژنانی ئێزدی لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییەوە قسەیان کرد ئەو ژنانە ڕایانگەیاند کە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک فەرمانێک سەیر دەکەن و دەڵێن ئازادی شەنگال تەنیا بە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان پێکدێت.

 

"دوای فەرمانەکەمان، دۆست و دوژمنی خۆمان ناسی"

زۆزان سیمۆ، ئەندامی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" پیلانگێڕی  دژ بە ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەکرد، وەک ژنان و کۆمەڵگەی ئێزیدی ١٥ی شوبات وەک ڕۆژێکی ڕەش دەبینن، وتیشی: پیلانگێڕییەکە وەک ئەو فەرمانە دەبینین کە لەسەرمان جێبەجێ کرا، پێش فەرمانەکە، ژنانی ئێزیدی هیچ شتێکیان نەدەزانی، بەڵام دوای فەرمانەکە، پەروەردەیان وەرگرت و هەموو شتێک فێر بوون، خۆمان لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کرد، خۆمان فێرکردو دەزگاو دامەزراوەکانمان دامەزراند و ناوچەی خۆپاراستنمان دامەزراند، واتە سوپا، کۆمەڵگەی ئێزیدی هێزی سەربازی خۆی دانەمەزراندبوو، بەڵام دوای ئەوەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی ناسی، هێزی سەربازی خۆی دامەزراند، کچان و کوڕانی ئێزیدیمان نەبینیبوو ببنە سەربازی کۆمەڵگەکەمان، ئەوان هەمیشە کۆیلەی دەوڵەت بوون، هەمیشە کۆیلەی دوژمن بوون. بەڵام دوای فەرمانەکەمان، دۆست و دوژمنەکانمان ناسی و لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ بەهێزی سەربازی خۆمان، خۆمان دەپاریزین، کچان و کوڕانی ئێزیدی هەستانەوەو شەنگالیان پاراست، ڕێگرییان لە دوژمن کرد بچێتە ناو شەنگال، بە سایەی ئەوان کۆمەڵگەی ئێزیدی بە ئاسوودەیی دەژین، چونکە دەزانن کچ و کوڕەکانیان خاکەکەیان دەپارێزن.

 

"کاتێک ڕێبەر ئازاد دەبێت، شەنگالیش ئازاد دەبێت"

زۆزان سیمۆ، کە ڕێبەر ئاپۆی بە ڕێبەری گەلی ستەملێکراو وەسف کرد، ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک بیری ڕێبەر لەنێو گەلانی ستەملێکراودا بڵاودەبێتەوە، گۆشەگیری توندتر دەبێت و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: وەک ژنانی ئێزیدی خۆمان بە بنەماڵەی ڕێبەر دەبینین و دەبێت دەنگی ڕێبەر بگەیەنینە هەموو شوێنێک، ئێمەی ژنانی ئێزیدی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێت و کاتێک ڕێبەر ئازاد دەکرێت شەنگالیش ئازاد دەکرێت، پێویستە دڵی ڕێبەر ئێستا ئاسوودە بێت کە بیری ئەو لەناو کۆمەڵگەی ئێزیدی بە شێوەیەکی سەرەکی لەنێو هەموو گەلانی چەوساوەدایە و سڵاوی خۆمانی بۆ دەنێرین.

 

"ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە ڕۆژێکی ڕەشە"

وەلات جانۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان لە گوندی بۆریک ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی دوژمن لەناوبردنی بیری ڕێبەر بوو بەڵام نەیتوانی لەناوی ببات، وتیشی: لە ١٥ی شوبات، ڕێبەرەکەمان دەستگیرکرا، ئەمە ڕۆژێکی ڕەشە بۆ ئێمە، وەک ژنانی ئێزیدی شوێن بیر و دۆزی دەکەوین و لەسەر ئەم بنەمایە خۆمان ڕێکدەخەین و پەروەردە دەکەین، بەردەوام دەبین لەسەر بیری ڕێبەر تا کۆتایی و هەمیشە لە چالاکییەکاندا لە پێناو ئازادی جەستەییدا بەشدار دەبین.

 

"پیلانگێڕی لە دژی هەموو گەلانی ستەملێکراوە"

زینا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی خانەسۆر ئاماژەی بەوەکرد، پیلانەکە دژی هەموو گەلە چەوساوەکانە و وتی: ئامانجی پیلانگێڕەکان لەناوبردنی بیری ڕێبەرەم بەڵام ناتوانن بیری لەناوببەن، ئەمڕۆ گەلانی چەوساوە لەسەر بیری ڕێبەر خۆیان ڕێکدەخەن بە تایبەتی ئێمەی ژنانی ئێزیدی خۆمان ڕێکدەخەین و پەروەردە دەکەین لەسەر بیرو فەلسەفەی ڕێبەر، داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە خۆیان پەروەردە کردووەو خۆیان بە بیری ڕێبەر ڕێکخستووە، لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەردا تێبکۆشن.