دانیشتنی ڕۆژنامەنووس پێلین ئۆزکاپتان دواخرا

دانیشتنی دۆسیەی ڕۆژنامەنووس پێلین ئۆزکاپتان، دانیشتنەکە بۆ ٢٨ی ئایار دواخرا.

ئەستەنبوڵ-

 

یەکەم دانیشتنی دۆسیەی ڕۆژنامەنووس پێلین ئۆزکاپتان کە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەیی" دادگایی دەکرێت، لە دادگای ١٣ی تاوانە قورسەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا پێلین ئۆزکاپتان و پارێزەرەکەی کە ئەندامی کۆمەڵەی میدیا و یاساییMLSA  ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

 

دانیشتنەکە دوای دەستنیشانکردنی ناسنامەکان دەستیپێکرد، پێلین ئۆزکاپتان بەهۆی ئەو هەواڵەی کە ئامادەی کردووە دادگایی دەکرێت، پارێزەرەکەی ڕایگەیاند: ئەو هەواڵانەی  ڕۆژنامەنووسەکە ئامادەی کردووە، بابەتی 'تۆمەتبارکردن' نین.

 

دانیشتنەکە دواخرا

 

نوێنەری دادگا داوای لە داواکاری گشتی کرد کە دۆسیەکە ئامادە بکاتەوە و دانیشتنەکەی بۆ ٢٨ی ئایار دواخرا.