حزبەکانی باکوری کوردستان لەسەر هێرشەکانی سەر مەخمور و شەنگال هاتنە دەنگ

حزبە سیاسیەکانی باکوری کوردستان ڕایانگەیاند، دژی ئەو هێرشانەن بۆ سەر کامپی مەخمور و شەنگال کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدراوە، ڕەخنەی جدی ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژا)، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ شەنگال و کامپی مەخمور ئەنجامدا.

 

 بەردان ئۆزتورک، نوێنەری کەجەدە لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند، کە تورکیا دوای شکست هێنانی لە شاری حەسەکە بۆ زیندووکردنەوەی داعش، ئەو هێرشانەی لە کامپی مەخمور و شەنگال و دێرک ئەنجامدا، ئەو هێرشانە جێگای قبوڵکردن نین، لە کاتێکدا کامپی مەخمور لەژێر کۆنتڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

 

سەردانیکردی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا، لە کاتێکدا تورکیا بۆردومانی شەنگال، کامپی مەخمور و ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە، بووە جێگەی ڕەخنەی جدی حزبە سیاسیەکانی باکوری کوردستان، هەروەها دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە ڕاگەیاندنە تورکیەکاندا نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی باکوری عێراق ناوهێندراوە، ناوی کوردستان نەهێندراوە.

وتیشی "ئەوەی ئێستا دەکرێت دوژمنایەتییە بەرامبەر بە گەلی کورد و خەڵکی مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوا".