هەزارو ٣٠٠ کەس لە هاوای و ئاگری دارستانەکان لە کەنەدا بێسەروشوێنن

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و وشکبوونی کەشوهەوای ئەمساڵ بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا و هەزاران کەسی ئاوارە کردووە.

 

ناوەندی هەواڵ- ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە زۆربەی وڵاتان بووەتە هۆی لەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژیان و موڵک و ماڵ، تیمەکانی ڕزگارکردن هێشتا هەوڵدەدەن کۆنترۆڵیان بکەن، لە کاتێکدا زۆرێک لە دەسەڵاتداران فەرمانیان دەرکردووە دانیشتووان ماڵەکنایان چۆڵ بکەن.

سەرچاوە ئەمەریکییەکان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیانی ئاگرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە و هێشتا هەزارو ٣٠٠ کەس بێسەروشوێنن، هەفتەیەک دوای ئەوەی ئاگرەکە لە شاری هاوای کەوتەوە، لە کاتێکدا تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا ونبوون.

بەگوێرەی دوایین ڕاگەیاندنی فەرمی دەسەڵاتداران، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ئاگرەی لە شارۆچکەی مێژوویی لاهانا کەوتەوە نزیکەی ١١١ کەسن، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران بەردەوامن لە پرۆسەی ناسینەوەی قوربانییەکان.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆییەوە بڵاوکراوەتەوە لە دوورگەی ماوی، تیمەکانی فریاکەوتن پێنجشەممەی ڕابردوو گەڕانیان تەواو کرد بۆ نزیکەی ٤٠%ی ئەو ناوچانەی بەهۆی ئاگرەکەوە بەکارهاتوون.

کاربەدەستانی کەنەدا بەیانی ڕۆژی هەینی باری نائاساییان ڕاگەیاند لە کێلۆنا، کە چوار کاتژمێر بە ئۆتۆمبێل لە ڤانکۆڤەرەوە دوورە و دانیشتوانەکەی نزیکەی ١٥٠ هەزار کەسە.

کاربەدەستان دەڵێن نزیکەی ١٢ فڕۆکەی چۆڵکردن نزیکەی هەزارو ٥٠٠ کەسیان لە شارەکە هەڵگرتووە لە ڕۆژی هەینیدا، ٢٢ گەشتی چۆڵکردن بڕیاربوو بفڕن لە کاتێکدا دەیان کەس بەڕێگەی وشکانی ڕۆیشتوون.

سەرۆک وەزیرانی کاناری وتی: ئاگرەکە بە درێژایی ٣٠ کیلۆمەتر لە دوورگە گەشتیاریەکەدا درێژبووەتەوەو زیاتر لە دوو هەزارو ٦٠٠ هێکتار زەویی سووتاوە، نزیکەی ٧ هەزارو ٦٠٠ کەسی تێدا بووە، ئاماژەشی بەوەدا ئەو ئاگرە ئاڵۆزترین ئاگرە لە دوورگەکانی کاناری لە ماوەی ٤٠ ساڵدا.