تاڵیبان پەیوەندییە تەلەفونییەکانیشی لە ژنان قەدەغەکردووە

دەسەڵاتدارانی خۆجێیی تاڵیبان لە پارێزگای خوست، هەموو جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفونی ژنانی بۆ میدیاکان قەدەغەکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی فەرمانی بەرپرسانی خۆجێیی تاڵیبان لە پارێزگای خوست لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، پەیوەندی تەلەفۆنی ژنان لەگەڵ میدیاکان ڕاگیرا، بە پێی زانیاری بەرپرسانی ئەم پارێزگایە، هەر کەسێک پەیوەندییەک بکات سزا دەدرێت و دەدرێتە دادگا.

 

عەبدولڕەشید عومەری، بەرپرسی پۆلیسی تاڵیبان لە خوست، ئاماژە بەوەکرد، ئەم قەدەغەکردنە دژی بنەما ئیسلامییەکانە و لەلایەکی دیکەوە گەندەڵی و خراپەکاری لە کۆمەڵگەدا زیاد دەکات.

 

بە پێی زانیارییەکان بەشێک لە ڕادیۆ نا حکومییەکانی پارێزگای خوست، وانەی خوێندنگە یان بەرنامە کۆمەڵایەتییەکان پەخش دەکەن کە ژنانێکی زۆر تێیدا بەشدارن، هاوکات بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان، بەهۆی داخستنی خوێندنگەکانی سەرووی پۆلی شەشەم بۆ ژنانی گەنج، بەرنامەی پەروەردەیی وانەی خوێندنگاکان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە زیادی کردووە.

 

حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ژنانی ئەفغانی تووشی بارودۆخێکی زۆر سەخت کردووە و ژیانی ژنانی سنوردار کردووە.