لە ماوەی مانگێکدا، ١٤٤ کرێکار گیانی لەدەستدا

لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا ١٤٤ کرێکار کە لە پیشەی جۆراوجۆردا کاردەکەن، گیانیان لەدەستداوە، کە ٦ منداڵ و ٤ ژنی تێدابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی ISIG ڕاپۆرتێکی، دەربارەی ئەو کرێکارانە لە کاتی کاریی پیشەییدا گیانیان لەدەستداوە و هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەو کرێکارانە کراوە کە لە ژێرەوە گیریان خواردووە وەک ئەو کرێکارانەی لە ژێر داروبەردی شاری ئیلیچ کرێکارانی دەریایی لەناو کەشتییەکی باتوهان کە لە دەریای مەرمارا نوقم بوو.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بە کۆی گشتی ١٤٤ کرێکار گیانیان لەدەستاوە، لە ناویاندا ٦ منداڵ و چوار ژن هەبوون، بە لانی کەمەوە ڕۆژی پێنج کرێکار گیانی لەدەست دەدا، هەروەها زۆرینەی گیانلەدەستدان لە کەرتی بیناسازیدا بووە، کە ٣٩ کرێکاری کەرتی بیناسازی گیانیان لەدەستداوە، ١٧ کرێکار لە کەرتی گواستنەوە، ١٣ کرێکار لە کەرتی کانگا و ١٢ کرێکار (٥ کرێکار و ٧ جووتیار) لە کەرتی کشتوکاڵ و دارستان، هەروەها ١١ کرێکار لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کانزا، ٨ کرێکار لە کەرتی کارە گشتیەکانی شارەوانی، ٧ کرێکار لە کەرتی کەشتی و کەشتیسازی، کەرتی دەریایی و بەندەرەکان، جگە لە ٦ کرێکاری دیکە لە کەرتی مانەوە و کات بەسەربردن گیانیان لەدەستدا.

 

لە شاری کان ٤ کرێکار کە لە بواری قوماش و چەرمدا کاریان دەکرد، ٤ کرێکار لە بازرگانی دار و کاغەزدا گیانیان لەدەستدا و ٤ کرێکاری دیکەش لە کەرتی بازرگانی و فەرمانگە و پەروەردە و سینەما گیانیان لەدەستدا، هەروەها ٣ کرێکار لە بواری بازرگانی چیمەنتۆ و خاک و شوشە و ٣ کرێکاری تر لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، هەروەها کرێکاری بواری خۆراک و شەکر، جگە لە کرێکارانی پیشەسازی پترۆکیمیایی و لاستیک گیانیان لەدەستدا.