ڕۆهیلات عەفرین: خستنەڕووی مافەکانی کورد لە دەستووری سووریادا مەرجێکی پێشوەختە بۆ دروستکردنی متمانە
ڕۆهیلات عەفرین، فەرماندە لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” دەڵێت: کە خستنەڕووی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سووریا مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ هەر پرۆسەیەکی سیاسی ڕاستەقینە لەو وڵاتەدا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆهیلات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” جەختی لەسەر پێویستی خستنەڕووی مافەکانی کورد لە دەستووری سووریا و دانانی میکانیزمی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان کردەوە، هەروەها تا نکۆڵی و پارچەپارچەبوون بەردەوام بێت، هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە نابێت.
ڕۆهیلات عەفرین لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلاین لە کۆبوونەوەیەکدا، کە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە لەندەن بەڕێوەچوو، بە ناونیشانی "ڕۆژئاوا و ڕێگای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"، سڵاوی لە گەلی کورد لە ئەوروپا کرد کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕژانە سەر شەقامەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییە ڕوونیکردەوە، کە هەندێک بڕگەی کارگێڕی و ئەمنی و سەربازی لە ڕۆژئاوا بەشێوەیەکی بەشەکی جێبەجێ کراون، بەڵام کشانەوە لە هەندێک ناوچە هێشتا تەواو نەبووە و بازگەکانی دەوروبەری کۆبانێ لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە، ئەم دۆخە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی بوونی ناوەندە سەربازییە نهێنییەکانە، کە ئەگەری دووبارەبوونەوەی پێکدادانەکان بە زیندووی دەهێڵێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە سەبارەت بەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دیمەشقەوە دەستگیرکراون و کۆچیانکردووە، هەروەها پێویستە پرۆسەیەکی ڕاستی بۆ چارەسەری بەردەوام دەستپێبکات، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ڕاستیمان نەبینیوە، پێویستی پرۆسەیەکی راستی کە مسۆگەری چارەسەرێکی بەردەوام بکات، ئاشکرای کرد، کە بارودۆخی ئەوان سەبارەت بە دانانی پارێزگارێک بۆ شاری حەسەکە بە فەرمی لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە قبوڵکراوە دوای ئەوەی سەرەتا ڕەتکرایەوە.
”پێویستی میکانیزمێکی چاودێری نێودەوڵەتی و مسۆگەری”
ڕۆهیلات عەفرین جەختی لەوە کردەوە، کە گومان و بێمتمانەیی سەرەڕای هەندێک هەنگاوی بەشەکی بەردەوامە، جەختی لە دامەزراندنی میکانیزمێکی چاودێری ڕاستەقینە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی کاریگەرانەی ڕێککەوتنەکە کردەوە، وتی: دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵیان هەبێت لەم پرۆسەیەدا، نەک تەنها لە چاودێریکردن بەڵکو لە جێبەجێکردنیشدا، بەڵام تا ئێستا هیچ چوارچێوەیەکی ڕوون لەو بارەوە نەخراوەتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنەکە نوێنەرایەتی دەستپێکی پرۆسەی یەکگرتنی سیاسی و سەربازی دەکات نەک کۆتاییەکەی، نەبوونی مافەکانی کورد لە دەستووری سووریادا دەبێتە هۆی ئەوەی هەر پێکهاتەیەکی سیاسی بێ متمانە بێت،هەروەها تا نکۆڵی و پارچەپارچەبوون بەردەوام بێت، هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە نابێت، پابەندبوونی گەلان بەم ڕێگایە دەتوانێت پرۆسەکە بەرەو پێشەوە ببات سەرەڕای مەترسی و نیگەرانییەکان.
”پاراستنی ڕۆژئاوا بەرپرسیارێتییەکی پێکەوەییە”
ڕۆهیلات عەفرین دووپاتی کردەوە، کە پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا پێشینەی کارە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنە سیاسی و سەربازییەکان نیشانەی کۆتایی ڕێگاکە نین، بەڵکو سەرەتای گەشتێکی دوورودرێژن کە پێویستی بە ڕاستی و پابەندبوون هەیە،هەروەها پێوەرە بنەڕەتییەکەیان پاراستنی ئەو قوربانییانەی شەهیدان و دەستەبەرکردنی یەکڕیزیی هەموو پارچەکانی کوردستانە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕۆژئاوادا، ئەمەش بە تاکە ڕێگەی گەیشتن بە ئازادی گەلی کوردستان دەزانن.
”باوەڕبوون بە ئاشتی و ڕێگای چارەسەری دیموکراتیک”
ڕۆهیلات عەفرین، فەرماندە لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان”یەپەژە”، لە کۆتای قسەکانیدا، وتی: پڕۆژەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە تورکیا نوێنەرایەتی نموونەیەکی جێگرەوە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی عەقڵیەتی دەوڵەتی نەتەوەیی و سەرمایەداری، ئەم نموونە تەنها هی کورد نییە، بەڵکو نموونەیەک بۆ هەموو گەلان پێکدەهێنێت، هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ئامانجیان لە سست کردنی ئەم ڕێگاییە و داوای بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵ و پشتگیرییەکی بەهێز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵەنگاریانە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە بەردەوامی ڕێگای چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیک.