هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو ژنە بەلووچانەی دەستبەسەرکراون لەبەردەستدا نییە

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ئەندامانی لیژنەی هاوپشتی بەلووچ بەدەست نەهاتووە کە لە پاکستان لە کاتی چالاکیی دژی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدا دەستبەسەر کرابوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢١ی ئادار لە ناوەندی کارگێڕی پارێزگای بەلوچستانی پاکستان لە کوێتا دژی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی خەڵکی بەلووچ چالاکییەک ئەنجامدرا، هێزەکانی پاکستان هێرشیان کردە سەر ئەو چالاکوانانە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ٧ کەسیش بریندار بوون.

 

 کۆمیتەی پشتیوانی بەلووچ بڕیاریدا لە ٢٢ی ئاداردا مانگرتنی گشتی و گردبوونەوەیەک لە شاری بەلوچستان دژی کوشتنی خەڵکی مەدەنی ئەنجامبدات، هەروەها هێزەکانی پاکستان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانەکان و د، ماهرانگ بەلوچ، ئەندامی کۆمیتەی هاوپشتی بەلووچ و چالاکوانی مافی مرۆڤ لەگەڵ بەبۆ بەبانگەر، چالاکوان و ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ دەستبەسەر کران.

 

ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی پشتیوانی بەلووچ

کۆمیتەکە سەبارەت بەو بابەتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەک لە سێ ژنە دەستگیرکراوەکەوە دەستنەکەوتووە، نیگەرانن لە سەلامەتی ئەو ژنە چالاکوانانە، ئەو کارانە تاوانکاری نین، پیویستە شوێنی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون دیاری بکرێت و دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

 

لە لایەکی دیکەوە خەڵکی بەلووچ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، چ لە شارەکان و چ لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە و داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان دەکەن.