هیچ شتێک نابێت منداڵێک لە فێربوون بوەستێنێت

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا ئەوەی زیاتر زیانی بەرکەوت کەرتی پەروەردە بوو بە تایبەت لەو وڵاتانەی خۆیان ئاڵۆزییان تێدایە و قەیران هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەنگلادش، لە ئازاری ٢٠٢٠ کۆرۆنا بە شێوەیەکی خراپ و خێرا بڵاوبووەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی نەخۆش کەوتبوون ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزتر بوونەوە ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی ژیان هەبوو بە تایبەت پەروەردە و فێرکردن.

 

خوێندکارێک لە بەنگلادیش دەڵێت: "بۆ من، پەروەردە ئەو شتەیە کە زۆرترین ئازاری دام لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە داخستنی خوێندنگەکان بوو، کە ملیۆنان خوێندکار وەک من بە تەواوی ناتوانن درێژە بە خوێندنی ناوپۆل بدەن".

 

وتیشی: "خوێندنگەکان دەستیان کرد بە خوێندنی ئۆنلاین، بەڵام ئەم پۆلانە بۆ ئێمە و مامۆستاکانمان زۆر نوێ بوون. هەموومان ڕووبەڕووی ئەو ئاستەنگە بووینەوە کە بە شێوازی نوێ ڕانەهاتبووین، یەکەم کێشە کە ڕووبەڕووی بوومەوە ئەوە بوو کە من خاوەنی مۆبایلێک و هیچ ئامێرێکی تر نەبووم بۆ بەکارهێنانی، بەڵام خۆشبەختانە، دایک و باوکم ئەو کێشەیەیان بۆ من چارەسەر کرد".

 

بۆ ئەو منداڵانەی کە ئامێر و پەیوەندی ئینتەرنێتیان نەبوو، دۆخەکە زۆر خراپتر بوو، بارودۆخی خوێندکاران لە زۆربەی شارۆچکەکان و ناوچە دوورەدەستەکان بەرەنگاربوونەوەیە بە تایبەت کاتێک ئەوان دەتوانن بە ئۆنلاین بگەڕێنەوە، هەندێک منداڵیش تەنانەت ئاگایان لە هەلی فێربوونی دوور نییە و ئەگەریش ئاگاداربن ناتوانن ئامێری پێویست دابین بکەن یان کارەبا و پەیوەندی ئینتەرنێتیان نییە.