حوسنە، خانووی سەوز وەک کاری تایبەتی خۆی دروست دەکات

حوسنە دۆلان، چەند ساڵ پێش ئێستا لە گوندی دارالانی ناوچەی لیسی سەر بە ئامەدەوە ئاوارە بووە بۆ پارێزگای مێرسین، لە مێرسێن وەک کرێکارێکی کێڵگەی وەرزی کاری دەکرد و ساڵێک پێش ئێستا بڕیاریدا بگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی و خانوویەکی سەوز دروستبکات، لە ئێستاشدا بیبەری سەوز، تەماتە، پاقلە و خەیار تێیدا گەشە دەکات بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانی ئەو بەرهەمانە دەفرۆشێت بە فرۆشیارانی بازاڕی سەوزەوات.

 

مەدینە ئامەد ئۆغلۆ

حوسنە دۆلان لە ساڵی ١٩٩٠دا لە گوندی دارالان (کۆمەلەش) لە ناوچەی لیسی سەر بە شاری ئامەدەوە بۆ پارێزگای مێرسین ئاوارە بووە، ئێستا بیبەری سەوز و تەماتە و پاقلە و خەیار لەگەڵ خێزانەکەی لە گوندەکەدا دەڕوێنێت، ئەو بەرهەمانە دەفرۆشێت بە فرۆشیارانی بازاڕی سەوزەوات بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانی.

"بڕیارماندا دەست بە کاری تایبەتی خۆمان بکەین"

حوسنە کە هەموو ڕۆژێک لەناو خانووە سەوزەکاندا کاری کردووە، باسی لەوەکرد کە دوای ئەوەی بڕیاری داوە لە جیاتی کارکردن لە خانووی سەوزی خەڵکی دیکەدا دەستبەکاری تایبەت بە خۆی بکات، پاشان گەڕایەوە بۆ گوندەکەی خۆی، حوسنە لە مێرسین وەک کرێکارێک بە کرێی رۆژانە کاری دەکرد و وتی: "ئێمە پێشتر لە ناو خانووە سەوزەکانی مێرسین کارمان دەکرد، بیبەرم لە ناو خانووە سەوزەکان کۆدەکردەوە، ئێمە چەندین ساڵ بەم شێوەیە کارمان دەکرد پاشان بە یەکترمان وت 'ئێمە گوند و زەویی خۆمان هەیە، بۆ نەگەڕێینەوە و دەست بەکاری خۆمان بکەین لە جیاتی ئەوەی کار بۆ خەڵکی دیکە بکەین.

حوسنە وتی ئێمە گەڕاینەوە گوندەکەمان و لێرە خانوویەکی سەوزمان دروست کرد ئێمە لێرە کار بۆ خۆمان دەکەین و پارەی خۆمان پەیدا دەکەین."

"بەرهەمەکان بە فرۆشیارانی بازاڕی سەوزەوات دەفرۆشین"

حوسنە ئەو بەرهەمانەی لە خانووە سەوزەکەیدا دەڕوێنێت، دەیفرۆشێت بە فرۆشیارانی بازاڕی سەوزە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی پەیدابکات، بەم شێوەیە باسی لە کارەکەی کرد: "لە ناو خانووە سەوزەکاندا بیبەر و تەماتە و پاقلە و خەیار دەچێنین، ئەو بەرهەمانە دوای کۆکردنەوەیان دەیفرۆشین بە فرۆشیارانی بازاڕی سەوزە لە لیس و بینگۆل، هەندێک جار داواکاری وەردەگرین و هەندێک جاری تریش ئەو سەوزەواتانە دەبەینە بازاڕەکان و خۆمان دەیفرۆشین".

 

"کارەکەمان سەختە"

حوسنە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بە خۆشەویستییەوە کاری خۆیان دەکەن هەرچەندە کارێکی قورسە، ڕاشیگەیاند: "لە کاتی زۆر گەرمدا کارەکەمان سەختترە، کشتووکاڵی خانووی سەوز کارێکی زۆر قورسە زۆر ماندوو ئەبین لە کاتی کارکردندا."

 

حوسنەی ڕەنجکێش لە کۆتاییشدا وتی: پەیداکردنی بژێوی ژیان کارێکی ئاسان نییە، پەیداکردنی پارەی خۆت و کردنی شتێک بە ڕەنجی خۆت هەستێکی زۆر خۆشە، ئێمە بۆ خۆمان کار دەکەین لە جیاتی ئەوەی کار بۆ ئەوانی دیکە بکەین.