هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی خێزانی و هاوسەرگیری ڕوو لە زیاد بوونە
لەگەڵ پێشکەوتنی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگە، جیابونەوەی هاوسەرەکان بە ڕێژەیەکی زۆر بووەتە جێی سەرنجی زۆرینەی خەڵک.
ناوەندی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی ڕابردووی تایبەت بە کێشە خێزانییەکان و جیابوونەوەی هاوسەرگیری خستەڕوو، ڕاشی گەیاند جیابونەوەی هاوسەرگیری ڕوو لە زیاد بوونە بە جۆرێک ٩٤٧ کەیسی جیابونەوە تۆمار کراوە ، هەر لەو سالەدا، توانراوە زیاتر لە هەزار کێشەی دیکەی خێزانی چارەسەر بکرێت، لەگەڵ چارەسەرکردنی ٢١٢ کێشەی دیکە لە ڕێگەی سوڵحی عەشایەریییەوە و ڕێککەوتن لە بێوان بنەماڵەکاندا .
عەبدولـلە مەلا سەعید، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئاماژەشی بەوە داوە، "زیاد بوون بەو ڕێژە زۆرە نابێ چاوپۆشی لێبکرێت و دەبێت هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا بکرێت.
بەهۆی کێشە خێزانییەکان و هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیری، کەسی یەکەم کە کاریگەری لەسەر دروست دەبێت منداڵە و ژنانیش بێ بەش نین لەو تەشەرانەی لەلایەن کۆمەڵگەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
ت.پ