هونەرمەندان: پێویستە هونەرمەندان بێدەنگی بشکێنن

لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەشێک لە هونەرمەندانی باشوری کوردستان داوادەکەن هونەرمەندان یەک هەڵوێست بن و دکی داگیرکاری بێدەنگ نەبن.

لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بەشێک لە هونەرمەندانی باشوری کوردستان داوادەکەن هونەرمەندان یەک هەڵوێست بن و دژی داگیرکاری بێدەنگ نەبن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ شەو لە پارکی ئازاری لە شاری سلێمانی، بەشێک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شاری سلێمانی بەیاننامەیەکیان بۆ ڕایگشتی خوێندەوە و بانگەوازییان لە هونەرمەندان کرد دژ بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان بێنە دەنگ.

 

بەیاننامەی هونەرمەندان لەلایەن ئازاد بایزی هونەرمەندەوە خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە: لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیای داگیرکار هێرشی کردووەتە سەر چیاکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، لەو ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووەشدا چەندین جار گازی کیمیاییان ڕشتووە و چەکی کۆکوژییان بەکارهێناوە، ئەمە جگە لە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق، دەیانەوێت بە ناوی هەبوونی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیەدا ٥٠ کیلۆمەتری دیکە بێنە ناو قوڵایی خاکی باشوری کوردستانەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی لە یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی دەکەن و ئاماژە بەوەدەکەن: سەد ساڵە داگیرکاری لەسەر خاکی کوردستان لە ڕووی کلتور، زمان و هونەرەوە بەڕێوەدەچێت، ئێمە ڕووی دەممان لە حیزبەکان، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو لایەک دەکەین کە چێتر بێدەنگی بشکێنن و لە قۆناغی سڕبوون بێنەدەر و دەنگێکی بەهێزی نەتەوەیی و ئایینی و ئەخلاقی بەرز بکەنەوە و بڵێن نا بۆ داگیرکاری.

 

ت.پ