هەولێر، ئەو شارەی زۆرترین مافەکانی ڕۆژنامەنوسان پێشێل دەکرێت تیایدا.

لە کۆی ٣١٥ ڕۆژنامەنووس ١٣٨یان پێشێلکاریان بەرامبەر کراوە کەمترین حاڵەتیش لە هەڵەبجەدا بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە هەولێر ئاماری پێشێلکردنی مافەکانی ڕۆژنامەنوسان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خرایە ڕوو، د.نەزاکەت حسێن ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە کۆی ٣١٥ ڕۆژنامەنووس ١٣٨ حاڵەتی پێشێلکاری تۆمار کراون لە ٤٧ دەزگای میدیایی .

تەنها پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار نەکراوە بەڵکو ڕۆژنامەنوسە کوردەکان لەناوچەکانی تری عێڕقیشدا تومار کراون .

جۆرەکانی پێشێلکاریەکان جیاوازن وەک دەستگیرکردن، ڕێگری کردن لە ڕوماڵ، هێرشکردن، لێدان، داخستنی دەزگای میدیایی و سکاڵا لێکردن، لە تازە ترین حاڵەتیشدا دوێنی لە بەردەم بینایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە لایەن پاسەوانێکەوە هێرشکرایە سەر ڕۆژنامەنوسێکی دەزگای میدیایی ئێستا.

لە شارەکانی تریش حاڵەت تۆمار کراوە کە بە بەراورد بە شاری هەولێر حاڵەتی کەمتر تۆمار کراون، بۆ نمونە هەولێر ٤٦ حاڵەت، سلێمانی ٣٦ حاڵەت، دهۆک ١٤ حاڵەت، هەڵەبجە ٧ حاڵەت، لە شاری موسڵیش ٢٥ حاڵەت تۆمارکراون.

ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ژنە میدیاکارەکان لە دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت و مافەکانیان پێشێل دەکرێت.

 

ت.پ