هەولێر، کەنەکە هاوخەمی خۆی بۆ هەدەپە دەربڕی
شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، لە هەولێر سەردانی هەدەپەی کرد و هاوخەمی و پشتگیری خۆی بۆ هەدەپە دەربڕی بەبۆنەی ئەو هێرشەی کرایە سەر بارەگاکەیان لە ئیزمیر.
ناوەندی هەواڵ
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆکایەتی کەنەکە، لە شاری هەولێر سەردانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەیان کرد، بۆ پشتیوانی لە تێکۆشانیان لە باکوری کوردستان و هاوخەمی دەربڕین بۆیان بەهۆی ڕووداوەکەی ئیزمیرەوە.
١٧ی حوزەیران بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر لەلایەن فاشیستێکەوە هێرشی کرایە سەر و بارەگاکەیان سوتێنرا، یەکێک لە ئەندامەکانیان بەناوی دەنیز پۆیراز لەلایەن فاشیستەکەوە تیرۆر کرا.

دوێنێش هەدەپە بۆ پشتیوانی و هاوخەمی دەربڕین سەردانی هەدەپەیان کرد لە هەولێر.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا حیکمەت خەتیب، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەولێر، ڕایگەیاند: "هەموو ئەو ڕووداوانەی لە دژی هەدەپە و دۆزی كورد لە باكور ڕوو دەدەن، بە بەرنامەن و پیلانی دەوڵەتی تورکی فاشیستن بۆ لەناوبردنی گەلی كورد.
ت.پ