حەسەکە، هێرشی سەر باشوری کوردستان شەرمەزار کرا

بە ئامانجی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی کانتۆنی حەسەکە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

بە ئامانجی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان، ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی کانتۆنی حەسەکە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

حەسەکە

 

دەوڵەتی تورکیا لە ٢٣ی نیسانەوە لە دژی خاکی باشوری کوردستان و بە تایبەت زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد، بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشانە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی حەسەکە، لە گەڕەکی تل حەجەر بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە و تێیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

 

لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەر و ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و کۆنگرەی ستار بەشداربوو، بەیاننامەکە لەلایەن ڕۆژدا ئەحمەد بە زمانی کوردی و ڕەمەزان فەتاح بە زمانی عەرەبی خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادی، سیاسەتی شەڕ، کۆمەڵکوژی و قڕکردنێکی چەپەڵ ئەنجام دەدات، لە هێرشەکەیاندا دەوڵەتی تورکیا خواستی گەلی کورد لەناو ببات و دەوڵەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە.

 

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک دژی خاکی باشووری کوردستان هیچ سودێکی بۆ پرسی کورد نییە، ئەم هاوکارییە خزمەت بە بەرژەوەندی هێزە داگیرکەرەکان دەکات کە کۆمەڵکوژی گەل بە ئامانج دەبەن، بۆیە پێویستە هەموو کەس لە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک پشتگیریی لە یەکبوونی کوردان بکەن.

 

ت.پ