هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا لە غەززە دەدرێت
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری فەڵەستین بەهۆی قەرەباڵغی پەناگە و كامپەكان و نەبوونی پاكوخاوێنی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا لە غەززە دەدات.
ناوەندی هەواڵ
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامەو لە غەززە بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون، تادێت بارودۆخی ژیان سەختتر دەبێت.
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری فەڵەستین " UNRWA" لە بارەی مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییە وەرزییەكان لە نێو ئاوارەكانی غەزە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: بەهۆی قەرەباڵغی پەناگە و كامپەكان و نەبوونی پاكوخاوێنی هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەكان و پەتا لە غەززە دەدەین.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ڤاكسین و دەرمانی پێویست لە بەردەست نییە، بە مەبەستى ڕووبەڕووبونەوەى بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمییەكان و پەتا لە غەززە.
هاوکات، بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەزە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتیی ئاوارەی شاری ڕەفح بوون، بەبێ بوونی سەرچاوەیەكی ئاوی تەندرووست و پێداویستییەكانی ژیان لە شوێنی نەگونجاو و كامپەكاندا بە ناچاری نیشتەجێ بوون.