هەموو شتێک لەو سوپاسگوزارییەدا بۆ بارزانی شاراوەتەوە! - شیکاری
کوردی ئازاد چیتر ئەو کوردانە نین کە لەسەر حیسابی بوون و ئازادی خۆیان لە بەرژەوەندی هەر دەسەڵاتێکی باڵادەست و داگیرکەر سەر هەڵدەدەن.
ڕۆژبین پێلین
هەرچەندە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی مانگی ئاداری ٢٠٢٥ی نێوان ئیدارەی کاتی سووریا و ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوەریا بوو و هەرچەندە لە سەرەتای ساڵی نوێدا دانوستانی کۆتایی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامدرا، بەڵام هەموو هاوکێشەکان لە شەوێکدا گۆڕانکاریان بەسەردا هات.
ئیدارەی کاتی سووریا لەبری پرەنسیپی دڵسۆزی، بە هێزێکی سەربازی گەورە و دەیان هەزار ئەندامی گروپە جیهادییە جیاوازەکان هێرشی کردە سەر گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب. من ناچمە ناو وردەکارییەکانی ئەوەی لێرەدا ڕوویدا، ئەو بڵاوکراوانەی کە باسیان لە ڕووداوەکان کردووە ڕاستگۆیانە نیشانیان دا کە هێرشەکانی سەر ئەم دوو گەڕەکە کەمتر نەبوون لە هێرشەکانی سەر کۆبانێ، نە لە ناوەڕۆک و نە بە مەبەست. کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی، کۆکردنەوەی خەڵک بەشێوەیەک کە لە کامپەکانی کۆکردنەوەی نازییەکان دەچێت لە سەردەمی هیتلەردا، نمایشکردنی بە ئاشکرا تەرمی ئەو هێزە ئەمنییانەی ژنە کە دانیشتووانی مەدەنی کوردیان پاراست و هتد، لە ئێستاوە زانیاری زۆر هەیە، بەڵام دۆخەکە پێویستی بە شیکردنەوەی ئامانجی پشت ئەو یارییە چەپەڵانە هەیە.
پێدەچێت پلاندانەری کردەیی لەم یارییەدا تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بێت. فیدان وەک سەرۆکی سووریا مامەڵە دەکات. ئەو پێکهاتەیەی لەسەر زەوی دروستی کردووە "ئەنجومەنێکە" کە هەموو ئەو گروپانە لەخۆدەگرێت کە پێشتر لە دژی کورد و دروز و ئەلەڤی شەڕیان کردووە. بەپێی بەڵگەنامەکان بەشێک لەو هێزانە لە تورک پێکهاتبوون و وێنەکانیان لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە.
بڕیاری بەرخۆدان بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دیکە
ئەم هێرشە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە چاوەڕوان دەکرا، بۆیە دەسەڵاتی سەربازی و سیاسی ناوچەکە هەندێک ڕێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر. کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب هەنگاوێک بوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک بۆ دوورکەوتنەوە لە حکومەتی کاتی سووریا وەک بیانوویەک هەڵگیرا. کشانەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی بوو کە پێشتر کۆمەڵکوژی دروز و عەلەوییەکانیان بەخۆیەوە بینیبوو. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەیانزانی کە جۆلانی بە سادەیی هەڵوێستی خۆی گۆڕیوە، بە هەمان عەقڵیەتی داعش مامەڵە دەکات و دەتوانێت لە هەر کاتێکدا هێرش بکات، بەڕاستی، ئەمە ڕوویدا. بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بڕیاریان دا بەرخۆدان بکەن، بە ئامانجی ئەوەی نیشان بدەن کە جۆلانی وەشانێکی دیکەی "بەعسییە ڕیشدارەکان" بووە، پاراستنی گەل وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و شۆڕشگێڕانە و ڕاکێشانی سەرنجی جیهان بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دیکە.
کشانەوە لە حەلەب بەبێ بەرخۆدان، واتە قبوڵکردنی دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی سەرجەم ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەک پلانی بۆ دانرابوو و بە ئاشکرا لەسەر داوای جۆلانی لەسەر داوای تورکیا ڕێککەوتبوو. جێگای سەرنجە کە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، ڕاستەوخۆ دوای ڕێککەوتنی پاریس لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و سووریا (بە بەشداری ناڕاستەوخۆی تورکیا) ڕوویانداوە. تۆم باراک کە دۆستی ئەردۆغانە، ڕۆڵێکی زۆر نەرێنی لەم ڕێککەوتنەدا بینی. کاتێک لە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە دەکۆڵینەوە، باشتر لەوە تێدەگەین کە کۆمەڵکوژی حەلەب چۆن ڕەوا بوو، چۆن پلانێکی پیس دژ بە ئیرادەی ئازادی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدرا و ئەمە چۆن کاریگەری لەسەر پڕۆژەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" ڕێبەر ئاپۆ و بەشەکانی دیکەی کوردستان هەبوو. ڕووداوەکان بەیەکەوە گرێدراون، وەک گۆشت و خوێن.
چی لە پشت ئەم حساباتانەوە هەیە؟
کەواتە، ئەم حساباتانە چین کە پێویستە ڕوون بکرێنەوە؟ چونکە بەس نییە لە ڕووداوە ڕۆژانەکاندا گیر بخۆیت بەبێ ئەوەی سەیری پشت پەرد و پاشخانەکان بکەیت. با ئەمەش بڵێم، ئەوەی بۆ ئەوانەی کە یادەوەرییەکی مێژوویییان لاواز بوو، چاوەڕواننەکراو بوو، نهێنی پشت ئەو سوپاس و پێزانینە بوو بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلایەن جۆلانی (ئەحمەد شەرع. سەرۆکی حکومەتی کاتی سەوریا)، ڕاست لە کاتی هێرشەکانی سەر کورد لە حەلەب. ئەم سوپاس و پێزانینە پرسیاری لە مێشکی زۆرێک لەوانەدا وروژاند کە باوەڕیان بە ئاشتی و پێکەوە ژیان و دیموکراسی و یەکسانی هەیە. هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا پاڵپشتی دارایی پێشکەش بە دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر کردووە بۆ ئەوەی هاوکاریی دانیشتووانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بکات. دەمەوێت سەرنجتان ڕابکێشم بۆ ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی لە میدیاکانی پەدەکە هەیە، هەوڵی پێشکەشکاران بۆ "پاڵەوان"کردنی، و ئەو چاوپێکەوتنەی کە کەناڵێکی پەدەکە (الشمس) لەگەڵ جۆلانی ئەنجامدا.
بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەرنامەی لەگەڵ جۆلانی، لە داهاتوودا پڕۆسەیەک پلانی بۆ دانراوە کە جۆلانی بە نێوەندگیری مەسعود بارزانی لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوا دادەنیشێت، کاتێک نەیتوانیوە یەک کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکات، چۆن نێوەندگیری بکات لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە سووریا؟ بە پێی زانیارییەکانی ئەم دواییە ئەم بەرنامەیە لەسەر داوای خۆڵانی دواخرا (یان هەڵوەشایەوە) چونکە خۆی ئەو یارییەی ئاشکرا کردو بووە بە بەڵگە بۆ پلانێکی لەو شێوەیە.
هەر لەم کاتەدا هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر دیجیتاڵ میدیا هەیە کە ئامانجی لەناوبردنی شکۆمەندی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەدە. ئەم هەڵمەتە بە شێوەیەکی هەماهەنگ لە لایەن دیجیتاڵ میدیای کوردی و عەرەبی و تورکیەوە بەڕێوە دەچێت، پەیامەکە ئەوەیە: "ئەوان ناتوانن نوێنەرایەتی ئێوە بکەن؛ ئێمە وتەبێژی ئێوەین." بەڵێ ئامانج نەهێشتنی کاریگەری و نوێنەرایەتی دۆزی کوردە لەو بەشەی کوردستان کە ١٢ هەزار شەهیدی داوە،هەوڵەکانی بێناوبانگکردنی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد پەیوەندیدارە بە شکستی هەوڵەکانی هێزی ئاسمانی سەدەگە بۆ تێوەگلانیان لە هێرشەکانی سەر حەلەب. کاتێک ئەو ئامانجە نەهاتەدی، هەڵمەتێکی میدیایییان دەستپێکرد. هەمووان دەزانن کە ڕزگارکردنی ڕەققە و تەبقا و مەنبج و چەندین ناوچەی تری عەرەبی لە دەستی داعش بە هاوکاری هێزەکانی "هەسەدە" هاتەدی. ئەگەر هەسەدە نەبوایە ئەمە نەدەکرا.
ئەم یارییە تەنیا بەم شتە سنووردار نییە؛ زۆر گەورەترە. ئەم یارییە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆییە؛ گرێبەستێکی پیسە کە پێشتر لەسەر شنگال کراوە. ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەی زلهێزە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لە ئوردن لە ساڵی ٢٠١٤ بە سەرۆکایەتی تورکیا، هەزاران کوردی ئێزدی لەلایەن گرووپە جیهادییەکانەوە کۆمەڵکوژ و کۆیلە کران، ئێستا هەمان یاری لەسەر ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت. بەڵام ئەمجارە عەرەبستانی سعودیەش بەشدارە؛ بە پارەکانیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن (العربیە و ئەلحەداس) و هەواڵگری و میدیای تورکی، دەیانەوێت بە هەمان ناونیشان و ناوەڕۆک هەمان ئامانج بگەن،
بۆ کورد ئەم پرۆسەیە پاساوێکە بۆ ڕادەستکردنی پرسی ڕۆژئاوا بە بارزانی. هەموو ڕووداوەکانی باکوور و سەردانی بارزانی لەگەڵ پاسەوانەکانی بۆ گوندەکانی شرناخ لە هەمان چوارچێوەدا بوو، ئەم یارییە دوو لایەنی هەیە: کوردانی بێهەڵوێست و هەستیار پێیان وایە پەدەکە لەگەڵ یەکڕیزی نەتەوەییدایە؛ بەڵام دیوەکەی تری دراوەکە یارییەکی پیسە کە تێیدا ناسنامەیەکی کوردی ئازاد دەکرێتە قوربانی. ئەو لە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا، لەسەر ئەوەی هەموو هێلکەکانی بخاتە ناو سەبەتەی بارزانی، کە هێلکەکانی لە ئێستاوە شکاون، پەیوەستە بە گۆڕینی کوردێک کە ئامادەیە خزمەتی هەمووان بکات جگە لە خۆی. ئامانج لێی دروستکردنی شوناسێکی کوردییە کە هەمیشە چاوی لە دەرەوە بێت، بۆ ئەوەی کاتێک زلهێزێکی ئیقلیمی یان نێودەوڵەتی پێویستی پێیەتی، سوودی لێ وەربگیرێت. هەندێک کەس لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، وەک وتەبێژی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان کاردەکەن، دەپرسن "بۆچی کورد لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا هاوڕا نییە؟" وەک بڵێی دەرگای کورد بەڕووی ڕێککەوتن لەگەڵ زلهێزە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان داخراوە... بەڵام کوردی ئازاد چیتر ئەو جۆرە مرۆڤانە نییە کە لەسەر حسابی بوون و ئازادی خۆی، کڕنۆش بۆ بەرژەوەندی هەر دەسەڵاتێکی باڵادەست یان داگیرکەر دادەنێت.
باشە، بەڵام چارەسەر چییە؟
هەموو ئەم ڕووداوانە ئەوە دەردەخەن کە تورکیا نایەوێت لە ڕێڕەوی وزە و پڕۆژەی ڕێڕەوی بازرگانی نوێ دەربچێت و زلهێزە نێودەوڵەتییەکانی دیکەش ئامادەن ئیمتیاز لەسەر هەموو شتێک بکەن، تەنانەت بە تێچووی سەرکوتکردنی کوردو ڕێگەدان بەم پڕۆژەیە بەسەر جەستەی ئەو گەلانەدا تێپەڕێت کە کۆمەڵکوژ کراون، بۆ ئەوەی تورکیا لە ناوەندەکانی تری دەسەڵات جیابکاتەوە. تاکە پڕۆژەیەک کە بتوانێت ڕێگری لەم کارە بکات، ئیرادەی گەلە، کە لەسەر بنەمای پڕۆژەی "کۆمەڵگەی ئاشتیخواز و دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ، کە ئامانجی چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانە، زەمینەی ناکۆکی لەناو دەبات و لەسەر بنەمای یەکگرتنی دیموکراسی و میتۆدی دەستووری- یاسایی دامەزراوە.