"هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەستکەوت و پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە"
ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار دووپاتی کردەوە، پێویستە قۆناغی داهاتووی هەڵمەتی "ئازادی فیزیکی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کاریگەرتر و چالاکتر بێت، بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی فشار لەسەر هەموو ئەو زلهێزانەی کە دەسەڵاتیان لە جی
فیدان عەبدوڵا
شەهبا-هەڵمەتی جیهانی "ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە هەموو وڵاتان دروستکرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەنگی جیاواز لە هەموو پێکهاتەکانەوە بە ڕێکخستنی دەستپێشخەری و بۆنە و چالاکیی جۆراوجۆر بەشداریان کرد.
هەڵمەتی جیهانی داوای ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بە بەشداری نوێنەری یەکێتییە سیاسییەکان، پەرلەمانتاران، چالاکوانان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە ١٠٥ ناوەندی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان دەستیپێکرد، توانی لە ڕێگەی چالاکیی و ڕووداوە جیاوازەکانییەوە ژمارەی چڕ و پڕی لێدوان و خۆپیشاندان و هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی واژۆ و دانیشتن و زنجیرەیەک خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەر ئۆجالان بگاتە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و بیری ڕێبەر ئۆجالانی بڵاوکردەوە.
ڕیحان عەلۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و ئەندامی دەستپێشخەری جەماوەری بۆ داوای ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە عەفرین -شەهبا، ڕایگەیاند، بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی گەلانی ناوچەکە، لەوانەش ئەرمەنییەکان، کورد ، و پێکهاتەکانی تر، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەوڵدەدات ئیرادەی گەل بشکێنێت و ڕێگە بە داوای مافە ڕەواکانیان نەدات، ئەم تێکۆشانە لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە بە بڵاوکردنەوەی پرەنسیپی پێکەوەژیان لە نێوان گەلاندا بۆ ئەوەی بە کولتوور و زمانی جۆراوجۆر بە ئاشتی بژین، پێشەنگایەتی دەکرا، هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی پیلانگێڕی تێر نەکرد، ئەمەش وای لێکردن پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەر ئۆجالان بکەن، کە ئامانج لێی نەهێشتنی ئیرادە و ئازادی گەلە لە کەسایەتییەکەیدا ، کە ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامە.
"ئازادی فیزیکی ڕێبەر پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە زۆرێک لە دۆسیە جیهانییە چارەسەرنەکراوەکانەوە هەیە"
سەبارەت بە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕیحان عەلۆ وتی: دۆسیەی ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە زۆرێک لە دۆسیە جیهانییە چارەسەرنەکراوەکانەوە هەیە، بۆیە هەنگاوی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیاتر لە ٧٤وڵاتی جیهان دەستیپێکرد، زیاتر لە ٦ ساڵ لەمەوبەر بۆ ماوەی چەند مانگێک، بە بەردەوامبوون لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە، چالاکییەکان و کارکردن لەسەر ئاستی جیهانی زۆر زیادی کرد و دەنگ بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها دەنگی ئەوانەی پشتیوانی دەستپێشخەرییەکە دەکەن و بەشداربووان زیاتر دەبێت، بەتایبەتی گەلی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، لەسەر ئەم بنەمایە کۆمەڵێک چالاکیمان هەیە لە ناوچەکەدا وەک خۆپیشاندان، ڕاگەیاندن، چالاکیی ناڕەزایەتی، خوێندنەوەی دروشم و پەروەردە، هەنگاوەکانی کۆکردنەوەی واژۆ، نامە، بابەت، داواکاری گەل و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سی پی تییەوە.
هەنگاوەکان دەنگی دایەوە
ڕیحان عەلۆ ڕایگەیاند، چالاکییەکانی داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامن وتی: هەنگاوی جیهانی دەستکەوت و سەرکەوتنی زۆری هێناوەتە ئاراوە و دەنگێکی لە جیهاندا دروست کردووە، بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە کاریگەری زیاتری لەسەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیاو دەوڵەتە پلانگێڕەکان هەبێت، گرنگه ئەو هەنگاوە چالاکترو کاریگەرتر بێت، لەسەر ئەم بنەمایە پرۆسەی داهاتوو بە چالاکییەکان دەڕازێنرێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی فشار لەسەر هەموو دەوڵەتەکانی جیهان.
ڕیحان عەلۆ لە کۆتاییدا وتی: ژمارەی ژنان لە چالاکییەکاندا لە زیادبووندایە، چونکە ژنان ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بیرە ئازاد و دیموکراتیکەکەی وەک دۆست دەبینن، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ژنان سوورن بۆ ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.