تاژێ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەستپێکردوەو بەردەوامی خەباتی خۆی دووپات دەکاتە

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئێزدی "تاژێ"ەوە بە دروشمی "توندوتیژی دژی ژنان فەرمانە دژی کۆمەڵگە" دەستیپێکرد، ئیرادەو درێژەدان بە خەبات دووپات کرایەوە.

شنگال- ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانە، کە ڕۆژێکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە بۆ تیشک خستنە سەر یەکێک لە بەربڵاوترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، ئامانجی ئەم ڕۆژە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە لە مەترسییەکانی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی کچ و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری و شکۆمەنجدی مرۆڤایەتی.

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، تەڤگەری ژنانی ئێزدی "تاژێ" زنجیرەیەک بۆنەی بە دروشمی "توندوتیژی دژی ژنان جینۆسایدە دژی کۆمەڵگە" دەستپێکرد، ئەم ڕووداوانە جەخت لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەڵاواردن دەکەنەوە، هەروەها تیشک دەخەنە سەر ئازارەکانی ژنانی ئێزدی و ڕۆڵی ئەوان لە بەرگریکردن لە مافەکانیان و پێشخستنی بەهاکانی ئازادی و یەکسانی.

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی هەموو ئەو ژنانەی کرد کە لە خەباتدا شەهید بوون، بەتایبەتی خوشکانی میراباڵ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، خوشکەکانی میراباڵ و شەهیدان سارا، ساڵحە، پێلین و نازە، لەگەڵ ژینا ئەمینی، هەڤرین خەلەف، ناگیهان ئاکارسال و هەموو شەهیدانی ئازادی کە گیانیان بەخت کرد بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بۆ ژنان و پێکهاتەکان بەرەو ژیانێکی ئازاد بەبیرهێنایەوە، پابەندبوونی خۆی بە درێژەدان بە خەبات تا گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و دیموکراتیک دووپاتکردەوە، کۆمەڵگەیەک کە ئازادی و یەکسانی مسۆگەر بکات.

 

 ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەدەی بیست و یەکەمی بە "سەدەی ئازادی ژنان" پێناسە کردووە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ژنان پێشەنگەکانی ئەم سەردەمەن، ژنان لە خەباتی خۆیاندا باجی قورسیان داوە، بەڵام سەرەڕای قوربانیدانی بێئەندازە دەستکەوتی بەرچاویان بەدەستهێناوە.

 

ئەوەخراەتەڕوو کە سیستمی باوکسالاری باو، دەستکەوتەکانی ژنان وەک بەربەستێکی گەورە دەڕوانێت و ڕۆژانە بەردەوامە لە پەرەپێدانی توندوتیژی بەرامبەریان، تا ئەو ڕادەیەی کە جۆرەها توندوتیژی، لە هەراسانکردن و دەستدرێژیکردنەوە تا دەگاتە لێدان و کۆمەڵکوژی، بوونەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە، هەروەها ژنان قورسایی ئەو شەڕانە لە ئەستۆ دەگرن کە لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوەدەچن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەد حاماژە بەوەکراوە کە ژنان ڕۆژانە تووشی شەڕێک دەبن کە دژی جەستەیان بەڕێوەدەچێت، هەروەها هاوسەرگیری پێشوەختە بە یاسا فەرمییەکان سزای بەسەردا سەپێنراوە، بەبێ ئەوەی هیچ لێپرسینەوەیەک لە تاوانبارانی ژنکوژی بکرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە پارێزراون و پاداشتیان پێدەدرێت، لە کۆتاییدا، دەسەڵاتدارانی پیاوسالاری پاساو بۆ ئەم تاوانانە دەهێننەوە بۆ درێژکردنەوەی سیستەمی ئێستایان.

 

سەبارەت بە پێکهاتەی ئێزدیش جەختی لەوەکردەوە، کە ئەو فەرمانەی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە دژی ئێزدییەکان دەرچووە، جینۆساید بە تایبەتی دژی ژنان پێکدەهێنێت، وەک یەکێک لە ترسناکترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی پێناسەی کردووە، کە ژنان بە زیندووی لە قەفەسدا دەسوتێنران و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشران، هەزاران ژنی ئێزدی لە دیلدا ماونەتەوە، تووشی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوە، تەڤگەریەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم تاوانانە بە ئاشکرا لەبەردەم چاوی جیهاندا ئەنجامدراون، لەگەڵ ئەوەشدا تاوانباران پەردەپۆشکراون و بەبێ لێپرسینەوە پارێزراون، هەر بۆیە ئێمە لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان فێری خەبات و بەرگریکردن بووین.

 

تەڤگەرەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا، دووپاتی کردەوە کە ئیلهامیان بۆ خەبات و بەرگریکردن لەخۆیان لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادیخوازان وەرگرتووە، هەروەها وەک ژنانی ئێزدی لە فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالاندا ڕێگایەکمان بۆ خۆدۆزینەوە و بونیادنانەوەی ئیرادەمان دۆزیەوە، لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە توانیمان ئەو برینانەی ڕژێم ساڕێژ بکەین، فێربووین کە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لە خۆئاگابوون و ڕێکخستنی بەردەوامەوە دەست پێدەکات، ڕۆژانە ئەم تێکۆشانە بەڕێوەدەبەین و بەردەوامیش دەبین لەسەری، چونکە هیوایەک هێزی پێبەخشیوین، وتیشی: بۆ پێشخستنی ئەم ڕێبازە، بەم زانیارییە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە نادادپەروەرییان ئەنجامداوە، کۆتایی بە توندوتیژی دێنین، هەروەها ئاڵای ''ژن، ژیان، ئازادی'' بەرز دەکەینەوە و بناغەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی بە هێزێکی زیاترەوە پتەوتر دەکەین، هەرگیز ڕێگە بە گەڕانەوەی ڕژێمە ستەمکارەکان نادەین.

 

هەروەها لتیشک خراوەتە سەر دەستپێشخەریی "خۆت مەکوژە، هەموو خۆکوشتنێک فەرمانێکە"، کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم دەستیپێکردووەم، هوەروەها ئەم دەستپێشخەرییەمان لەسەر بنەمای دژایەتیمان لەگەڵ هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و تێگەیشتنمان لە بەرگریکردن لە خۆمان دەستپێکرد، بەو ڕۆحەوە یادی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەکەینەوە و چالاکییەکانمان بە دروشمی ''توندوتیژی دژی ژنان جینۆسایدە دژی کۆمەڵگە'' ڕێکدەخەین، هەر لەم چوارچێوەیەدا سیمینار و خولی پەروەردە بۆ پیاوان و ڕێپێوان بەڕێوەدەچێت.