هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی دەستیپێکردەووە

لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز لە چوارچێوەی هەڵمەتی"وەرن بۆ جەنگی ئازادی" بایکۆتکردنی کاڵای تورکی دەستی پێکرد، لە ڕاپەڕینیشەوە دەستیان بە هەڵمەتەکە کرد. ناوەندی هەواڵ

لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز لە چوارچێوەی هەڵمەتی"وەرن بۆ جەنگی ئازادی" بایکۆتکردنی کاڵای تورکی دەستی پێکرد، لە ڕاپەڕینیشەوە دەستیان بە هەڵمەتەکە کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێز هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و شتومەک و دراما تورکییەکانیان دەستپێکرد، وەک یەکەم هەنگاویشیان لە ڕاپەڕینەوە دەستیانکرد بە هەڵەمەتەکە، هەروەها سەدان بڵاوکراوە و نامیلکەیان بڵاوکردەووە.

ئەم هەڵمەتەی ڕێکخراوەکان لە چوار چێوەی هەڵمەتی "وەرن بۆ جەنگی ئازاد"دایە، کە لەناو بازاڕی شارۆچکەی ڕانیە سەدان بڵاوکراوەییان دەبارەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە بارکۆد ووێنەی کاڵا تورکییەکان تێدایە.

 

ئامانجی ئەم هەڵمەتە، بانگەوازکردنی هاوڵاتیانە تا بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا هۆشیار ببنەوە، کاڵا و شتوکمە و دراماکانیان بایکۆت بکەن، لەوە تێبگەن دەوڵەتی تورکیا تەنها لە ڕێگای سەربازییەوە داگیرکاری ئەنجام نادات، بەڵکو داگیرکاری ئابووری و هونەریش ئەنجام دەدات.

ئەم هەڵمەتە دوێنێش لە ناوچەی گەرمیان ئەنجام دراوە، بڕیاریشە لە هەموو باشوری کوردستان ئەنجامبدرێت، لەگەڵیشیدا ژمارەیەک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەدرا بە هاوڵاتیان.