ڕۆهلات عەفرین: تێکۆشانمان لە دژی سیاسەتی پشتگوێخستنی ژنان بەردەوامە

ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە دەڵێت: بە هێرشەکان هەوڵی ترساندنی ژنان دەدرێت، بەڵام وەک ژنان دەستبەرداری تێکۆشان نابین و بە مێژووی بەرخۆدانمان سەلماندمان کە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنان بەردەوامە، بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد لە سویسرا چەندین چالاکی بە ڕێوەچوو و لەو چوارچێوەیەدا ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە بەشداری کرد و لە چالاکییەکەدا چەند پەیامێکی خستەڕوو.

 

لە سەرەتادا ڕۆهلات عەفرین، لە کەسێتی شەهید ساڵح موسلیمدا یادی شەهیدانی ١٢ـی ئاداری قامیشلۆ و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کردەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی نوێی سووریا مەیلی قبووڵکردنی ژنانی نییە، هێرشەکانیان کە لە شێخ مەقسوودەوە دەستی پێکرد، ویستیان ژنانی شەڕڤان بترسێنن، بەڵام بە مێژووی بەرخۆدانمان سەلماندمان لێیان ناترسین و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پیلانگێڕییە بەرانبەر ڕۆژئاوا دەستپێکرا، لە دژی هەموو کوردستان بوو، بێگومان بەرخۆدانی گۆڕەپانەکان و پشتیوانی و یەکڕیزی کوردان پلانی هێرشەکەی پوچەڵ کردەوە.