کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەستبەسەر کران

کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی پارتی دیم بە ناوەکانی توشبا، هانیم ئاکۆش، ئومیت کەسێر و ١٠ کەسی دیکە کە کاریان لەسەر هەڵبژاردن دەکرد، دەستبەسەر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی پارتی دیم لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکانی هەڵبژاردن، بە ناوەکانی توشبا، هانیم ئاکۆش، ئومیت کەسێر و چەند کەسێکی دیکە دەسبەسەرکران، تا ئێستاش هۆکاری دەستبەسەرکردنیان دیار نییە، ئاشکرایە کاندیدەکان بروان بۆ بەشی پۆلیسی وان.

 

لەگەڵ کاندیدەکان هاوڵاتییان بە ناوەکانی نازمیە ئاکار، لەیلا چەلیک، باریش ئۆفلاس، فەحیم ئۆفلاس، فاتمە ئەربەگە، ناجی باشدینچ، مەجیت ئاکۆش، زێکی کورت، حەبیب بۆرازان و سیدیک سەیگیتیش دەستبەسەر کران.