نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زۆرترین گەندەڵی لە هەولێرە
بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرترین گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە وەزارەتەکانی دارایی و کارەبا و شارەوانییەکاندایە و هەولێر لە ڕیزبەندی یەکەمدایە.
ناوەندی هەواڵ
پرۆگرامــی گه‌شــه‌پێدانی نهتــهوهیهكگرتــووهكان ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئاستی گەندەڵی لە هەرێم بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زۆرترین گەندەڵی لە هەرێم لە سێ وەزارەتدایە.
لە پارێزگاکانی دیکەشدا گەندەڵی هەیە بەڵام هەولێر بە ڕێژەی یەکەمە، ڕێژەکەش بەم شێوەیەیە، لە پارێزگای هەولێرە بە ڕێژەی لە ٤٣٪ و سلێمانی لە پلەی دووەمدایە بە ڕێژەی لە ٣٣٪ و دهۆكیش بەڕێژەی لە ٢٤٪ له پلەی سێهەمدایە.
به‌پێی ڕاپۆرتەکە، ڕێژەی گەندەڵی لەنێو ٢٠ وەزارەت و دەستەی هەرێم، وه‌زاره‌تی دارایی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و شاره‌وانییەكان ڕیزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌می گه‌نده‌ڵییان گرتووه، هەروەها لە وه‌زاره‌تی دارایی بە ڕێژەی لە ٢٥٪ گەندەڵی تێدایە و وەزارەتی كاره‌با ١٨٪ و شارەوانییەکان ١٧٪ـە.