حکومەتی پاکستان کتێبی مەلالە یووسفزای قەدەغە دەکات
هەموو کۆپییەکانی کتێبەکەی مەلالە یووسفزای، ئەو کچە گەنجە چالاکوانەی پاکستان کە بۆ مافی ژنان لە خوێندن لە وڵاتەکەیدا خەباتی کردووە، لە ڕەفەکانی قوتابخانە ناوەندییەکان ڕاکێشراون و نەماون.
ناوەندی هەواڵ
وێنەی مەلالە لە کتێبەکەدا لەگەڵ وێنەی کەسانی تری دیاری پاکستانی، لەوانە پاڵەوانی جەنگی ساڵی ١٩٦٥ ڕائید عەزیز بەتاتی، دامەزرێنەری نەتەوەکە محەمەد عەلی جینا، و چەندین شاعیر و هونەرمەندی جۆراوجۆری پاکستانی دانراوە.
ماریام کاشیف، مامۆستایەکی خەڵکی کاراچی یە، دەڵێت: "هەموو جیهان ئاهەنگی مەلالە پیرۆز دەکات، بەڵام لە پاکستان وەک قارەمانێکی نەتەوەیی ناناسرێت کە ئەو هێمای تێکۆشانە بۆ مافەکانی ژنان"
هەندێک کتێب پێشتر نێردرابوون بۆ قوتابخانەکان، بەڵام پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر دوکانەکان لە لاهۆر بۆ لابردنی کۆپیەکانی کتێبەکە.
سونێل مەلیک، چالاکوانی بواری مافەکانی پەروەردە، بۆ ئاژانسی ئاسیانیوز قسەی کرد و وتی: "توندڕەوەکان ڕقیان لە مەلالەیە، بەڵام دەوڵەت نابێت ئەو چیرۆکانەی ئەوان قەدەغەبکات، لە کاتێکدا کە زۆرێک لە وڵاتان لە بواری پەروەردەی ژناندا سوپاسی مەڵالە دەکەن، بەڵام ئەو تیرۆریستانەی کە بە ناوی ئایینەوە خەڵک بە کوشت دەدەن، وەک پاڵەوان لە پاکستاندا دەناسێنرێن".
دەشڵێت: " ئەوە بێبەهایە کە دەوڵەت بانگەشەی دێموکراسی دەکات هەروەها ئایین لە پەروەردەدا بەکار دەهێنێت، مەترسیەکە ئەوەیە کە گەنجان بە بینینێکی توندو کۆنسەرتیکی و چاونەترسانە گەورە دەبن کە یاری بە بەرژەوەندی لایەنە ئاینیەکان دەکەن" .