لە میسر جیاکاری و توندوتیژی ژنان لە ژیانی کار دوور دەخاتەوە

لە میسر، ژنان ڕووبەڕووی چەندین کۆسپ دەبنەوە لە ژیانی کارکردنیاندا، ئایا مەحمود عومەر، شارەزای جێندەر ڕایگەیاند پێویستە ڕێوشوێنی توند بگیرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری و توندوتیژی و هەراسانکردن لە شوێنی کاردا.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- ژنانی میسر ئاماژەیان بەوەکردووە، ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لە ژیانی کارکردنیاندا، ئەم دۆخە نائارامی دروست دەکات و مانای پێشێلکارییە لە زۆر بواردا.

 

نادا عومەر، تەمەن 40 ساڵ، کە ناوی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا نەکرد، ئاماژەی بەوەکرد، ژنان ڕووبەڕووی چەندین جیاکاری دەبنەوە لەو دامەزراوانەی کە کاری تێدا دەکەن، پێشێلکارییەکان زیان بە ژنان دەگەیەنن لە ڕووی ئابووری و دەروونییەوە، وتیشی: من زۆر ماندووم لە گەڕان بەدوای ژینگەیەکی کاری سەلامەت بەبێ توندوتیژی و جیاکاری کاتێک تەمەنم ٢٠ ساڵان بوو، خەونم بە موچەی یەکسان دەرفەتی یەکسانی هەردوو ڕەگەز لە پۆستەکانی بڕیارداندا هەبوو، بەڵام لە ڕاستیدا بینیم کە ژنان لە هەموو ئەمانە بێبەشن، لەبەر ئەوەی تێگەیشتنی پیاوسالاری کۆنترۆڵی ژنان دەکات لە ژیانی کاردا، دەمەوێت پەیماننامەی ١٩٠ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و هەراسانکردن جێبەجێ بکرێت و جیاکاریی لە ژیانی کاردا کۆتایی پێبێت.

 

تەنها لەبەر ئەوەی ژنە، لە دەرفەتەکان بێبەش کراوە

نادا عومەر، کە دەتوانێت بە سێ زمان قسە بکات و چەندین بڕوانامەی تەکنیکی پێشکەوتووی هەیە لە بوارەکەیدا، وتی: پێشتر نەمدەتوانی ڕەتی بکەمەوەو واز لە کار بهێنم کاتێک هەستم بە بارودۆخێکی سەخت کرد، کاتێک گەورەتر بووم، هەوڵم دا هەندێک ڕێگەپێدان قبوڵ بکەم، لەوانە مانەوە لە کار، هاوکارەکەم کە لەگەڵم کار دەکات لە هەمان ئاستی کارکردندا کرێی زیاتر وەردەگرێت لەمن چونکە من ژنم.

 

"ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی هیوا دەبەخشێت"

هەروەها نادا عومەر باسی لەو کێشانە کرد کە لە کاتی دووگیانیدا تووشی بووە و وتی: لە کاتی دووگیانیدا پشووم وەرگرت لە کاتی پشووەکاندا، کارەکەمیان بە پیاوێک بەخشی، دوای ئەوەی گەڕامەوە، بینیم هیچ کارێک نییە کە بتوانم بیکەم و دەبوو هەموو شتێک دووبارە بکەمەوە، هەمان کێشەم هەبوو لە منداڵی دووەممدا، بەڵام بوونی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان هیوام پێدەبەخشێت، پێم وایە ڕۆژێک دادپەروەری بەدیدێت.

 

بانگی لە ژنان کرد

سۆها عەبدولناسر، دەروونناس ئاماژەی بەوەکرد، بۆ نەهێشتنی هەراسانکردن و جیاکاری لە شوێنی کاردا، ڕێککەوتننامەی ژمارە ١٩٠ی  ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کار مسۆگەری چەندین ماف و ئازادی دەکات بۆ ژنان لە شوێنێکی پارێزراودا بمێننەوە.

 

هەروەها باسی لە گرنگی بەشداریکردنی ژنان لە یەکێتییە پیشەییەکان و کرێکاراندا کردو داوای کرد کە جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان نەهێڵن، ژنان لە هەموو جیهاندا پێشێل دەکرێن، هێشتا کەسانێک هەن کە باوەڕیان وایە ژنان ناتوانن سەرکردایەتی بکەن یان بەشداری لە هەڵوێستی بڕیارداندا بکەن و ئەم کێشەیە بۆ بڕیاردانی پیاوان بەجێهێڵراوە.

 

"جیهانێکی سەلامەتی کارمان دەوێت"

سۆها عەبدولناسر، کە لەبارەی کاریگەرییەکانی پەیماننامەی ١٩٠ ی نەهێشتنی توندوتیژی و هەراسانکردن لە ژیانی کاردا لەسەر وڵاتان قسەی کرد، وتی: دەستپێشخەرییە فێمینیستییەکان و دامەزراوەکان کە کاریگەرییان لەسەر میسر هەیە، هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، هەندێک کۆسپ هەیە بۆ فەرمانبەرانی گەنج وەک موچە، لە لایەکی ترەوە، قسەی نەرێنی و چەندین کێشەی دیکە دەبنە هۆی ئەوەی ژنان متمانە بە خۆیان لەدەست بدەن،  جیهانێکی پارێزراوی کارمان دەوێت کە لە جیاکاری و توندوتیژی و ڕێزگرتن لە ماف و ئەرکی یەکسان بێت.

 

"پێویستە کاتژمێرەکانی کارکردن جێبەجێ بکرێن"

ئایا مەحمود عومەر، پسپۆڕی جێندەر لە پارێزگای ئەسوان، ڕایگەیاند بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت بۆ دایکانی کرێکار و وتی: ئەو ژنانەی کە دایکن لە ژیانی کارکردنیاندا قبوڵ ناکرێن، دایکان ناتوانن ژینگەیەک بدۆزنەوە بۆ جێهێشتنی منداڵەکانیان لەو دامەزراوانەی کە کاری تێدا دەکەن، پێش هەموو شتێک، توندوتیژی ئابووری نابێت هەبێت، لە زۆربەی دامەزراوەکاندا هیچ سیاسەتێکی ڕوون بۆ ژنان نییە، ئەم دۆخە وا لە ژنان دەکات کە واز لە مافی خۆیان بهێنن و بێدەنگ بن، ئەگەر ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێن، ئەوا ئابووری، بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژیشەوە، ڕێگری لێ دەکرێت، پێویستە ژنان سیاسەتی پاراستنی ڕوون لە دامەزراوە بازرگانییەکاندا پەرەپێبدەن و ڕێوشوێنی بەهێز بگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری و توندوتیژی و هەراسانکردن لە شوێنی کاردا، هەروەها پێویستە کاتژمێرەکانی کارکردن بۆ دایکانی کار جێبەجێ بکرێت.