"تورکیا سود لە بوومەرزە وەردەگرێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا"

ژنانی کانتۆنی عەفرین کە لە شەهبا دەژین ڕایانگەیاند، لەگەڵ بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیادا  لەبری ساڕێژکردنی برینی خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکان، داگیرکەری تورکیا برینەکانیان قوڵتر کردەوە و کارەساتە مرۆییەکەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێنا.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- دەوڵەتی تورکیا لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سوودی لەو بوومەلەرزەیە وەرگرت کە لە ٦ی شوبات ڕوویدا، بە سەپاندنی سیاسەتی زیاتری گۆڕانی دیمۆگرافی و سڕینەوەی ناسنامە و ڕاستی خەڵکی عەفرین بە دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوونی دیکە لە ناوچەکە و نیشتەجێکردنی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە.

 

ڕۆژی ١٢ی شوبات، دوای هەفتەیەک لە ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا، ڕێکخراوی خێرخوازیی قەتەر پڕۆژەیەکی بۆ دروستکردنی شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراوی ژێر دەسەڵاتی تورکیا ڕاگەیاند و بە "شاری کەرامەت" بە ناوی کرد بە بیانووی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

"لە دوای بوومەلەرزەکە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا جێبەجێ دەکرێت"

دەلال شێخۆ ژنێکی ئاوارەی عەفرینییە و باسی لەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا لەدوای داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافی و بە تورکی کردن بەسەر خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەدا دەسەپێنێت، جگە لە نیشتەجێکردنی گروپە چەکدارەکان لە ماڵەکانی خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە بە فشار و زۆرەملێ، تورکیا سوود لەو کارەساتە مرۆییە وەردەگرێت، بەتایبەتی لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، بەو پێیەی هەوڵدەدات، دوای وێرانکردنی ماڵە مەدەنییەکان بەسەر خاوەنەکانیاندا، بۆ دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوونی زیاتر بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتوانی ڕەسەنی عەفرین و ئەو دانیشتووانەی کە لە شار و ناوچەکانی دیکەوە دێن.

 

دەلال شێخۆ دووپاتی کردەوە کە بەکارهێنانی خەڵکی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەو هەلومەرجە سەختە و ئەو کارەساتەی کە پێیدا تێدەپەڕن نامرۆڤانە و نائەخلاقییە، "تورکیا ئاگادارە کە هەموو دانیشتووانی ناوچەی جێندرێس ماڵ و حاڵیان وێران بووە، لەگەڵ دامەزراندنی شوێنی نیشتەجێبوون ناچار دەکرێن تێیدا بژین و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین دەدەن.

 

خەڵکی ڕەسەنی عەفرین بۆ مردن جێهێلران

فاتیمە عوسمان ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورکیا چەندین جار لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و میدیاکاندا ڕایگەیاندووە، هێرشەکەی بۆ سەر عەفرین دەستپێکردووە و دەستوەردانی لە کاروباری سوریادا کردووە بۆ پاراستنی گەلی سوریا، بەڵام مەبەستی تورکیا بە هەموو شێوەیەک لەو دۆخە سەختانەی کە سوریاییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا پێیدا تێدەپەڕن، دەردەکەوێت، وتیشی: تورکیای داگیرکار هیچ هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکی عەفرینی نەکردووە لە بوومەلەرزەکەدا، وەک چۆن تیمەکانی فریاگوزاری دواکەوتن لە گەیشتنە کەسانی زیانلێکەوتوو، هەروەها سیاسەتی جیاکاریمان لە نێوان گروپە چەکدارەکانیشدا بینی، بە ڕزگارکردنی لایەنگرەکانی خۆیان لە ژێر داروپەردوودا و جێهێشتنی خەڵکی ڕەسەنی عەفرین بۆ مردن.

 

"لەگەڵ قەتەر سیاسەتی دیمۆگرافیای عەفرین بەڕێوەدەبەن"

فاتیمە ڕەشۆ دڵتەنگی و نائومێدی خۆی دەربڕی بەوەی کە بەسەر عەفرینی داگیرکراودا هات و وتی: لەگەڵ بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیادا، لەبری چاککردنەوەی برینی سورییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان، داگیرکەری تورکیا کاریکرد بۆ زیادکردنی برینی خەڵک بە چاندنی دووبەرەکی لە نێوان گەلانی ناوچەکە و دانیشتوانی ناویدا، ئەمە جگە لەوەی کارەساتە مرۆییەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکارهێنا و سیاسەتی داگیرکاریی و گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە قەتەرییەکان جێبەجێکرد.

 

داواشی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان کرد کە دەوڵەتی تورکیا لێپرسینەوەی لێبکرێت لەسەر تاوانەکانی لە عەفرینی داگیرکراو و پشتگوێخستنی دۆخی گەل لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەی سوریا لە کاتی بوومەلەرزەکەدا.