"پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی هەموواری یاسای باری کەسی هەڵوێستی هەبێت"
داوا دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی هەموواری یاسای باری کەسیی عێراقیی هەڵوێست نیشان بدەن و ڕایبگەیەنن، لە ئەگەری تێپەڕاندنی هەمووارەکە بەو شێوازەهاوکاریی و پشتیوانی بۆ عێراق ڕادەگرن.
ناوەندی هەواڵ
سارە لیا ویتسون بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی دیموکراسی بۆ جیهانی عەرەبی و سەرۆکی پێشتری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ 'هیومان ڕایتس وۆچ'، تایبەت بە کاریگەری هەموارکراوی یاسای باری کەسیی عێراق، لەسەر پلانە ستراتیژیەکانی هاوکاری عێراق کە ئەمەریکا تێیدا بەشدارە ڕایگەیاند، چاوەڕوانین کۆمەڵگە و ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان هەڵوێستیان هەبێت و ئاشکرای بکەن، لە ئەگەری پەسەندکردن و جێبەجێکردنی ئەو جۆرە یاساییانە چیتر ناتوانن لە هاوکاریکردنى حکوومەتی عێراق بەردەوام بن.
ویتسون یاسای باری کەسیی ژمارە ١٨٨ـی بەرکاری عێراقە و دەڵێت: یاسای باری کەسی کارپێکراو یەکێکە لە باشترین یاساکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختیشی کردەوە، ئەگەر ئەو هەمووارە پەسەندبکرێت چۆن دەتوانرێت بانگەشەی پاراستن و پێشکەشکردنی پەروەردەی درووست، تەندرووستی و یەکسانیی لە عێراق وەک بەشێک لە سیستمی نێودەوڵەتیی بکرێت، کە خودی عێراق جۆرە یاسایەک هەمووار دەکات هەموو ئەمانە بەرتەسک دەکاتەوە.
هەموواری پێشکەشکراو ڕاستەوخۆ بۆ لەناوبردنی مافەکانی ژنانی عێراق دارێژراوەتەوە و پاراستنی یاساییەکانی لێدەسێنیتەوە کە چەندین دەیەیە بە قوربانیدان و هەوڵدانی بەردەوام بەدەستیان هێناوە.
هەمواری پێشنیارکراوی یاسای باری کەسێتی عێراق بە هەمواری کارەساتکار دەبینێت و دەڵێت: هەمووارکردنی یاسای باری کەسی هەمووارکراوێکی سەرکوتککەرە و گەلی عێراق بەرەو دوواوە دەبات، بەرەو ڕۆژگارێک کە منداڵەکان لە تەمەنێکی بچوکدا هاوسەرگیریی بکەن وئەو پارێزگارییە کە ژنان تێدا دەژین لەدەستی دەدەن، ڕوونیشیکردەوە ئەم کارە وڵات لە سایەی یاسایەکی یەکگرتوو و یەکناخات، بەڵکو وڵات دابەشدەکات بەسەر پێکهاتە تائیفییەکاندا ئەوەش بیرۆکەیەکی خراپە.