ئەمریکا سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە دەرمانی لەباربردن هەڵدەگرێت

دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سنووردارکردنی دەستگەیشتن بەو دەرمانانەی دەکرد، کە لە لەباربردنی منداڵاندا بەکاردەهێنرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ پێنجشەممە دادگای باڵای ئەمریکا مافی ژنانی دووپاتکردەوە بۆ بەدەستهێنانی دەرمانی “میفیپریستۆن” کە بۆ لەباربردنی منداڵ بەکاردەهێندرێت

 

بەوەش دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی لەسەر ئەو دەرمانانە هەڵگرت، کە ژنان لە زۆرینەی حاڵەتەکانی لەباربردنی منداڵدا بەکاریدەهێنن.

 

بڕیارەکە بە دەنگی نۆ ئەندامی دادگاکە دەرکراوە و تێیدا بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی بۆ سنووردارکردنی دەستگەیشتن بەو دەرمانانە هەڵوەشاندەوە، کە بۆ لەباربردنی منداڵان بەکاردەهێندرێن

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠٢٣ دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاریدا بە سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە دەرمانی مایفیپریستۆن بۆ ژنان، کە بۆ لەباربردنی منداڵان بەکاردەهێندرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) لە ساڵی ٢٠١٦دا سنووردارکردنی ئەو دەرمانەی هەڵگرتبوو.