لە پێنج ساڵدا ٥٤٩ ژن ناچار بەخۆکوشتن کراون

ئەنجامی توێژینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بە "دیاردەی خۆکوشتنی ژنان" لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەریخستووە لە ماوەی پێنج ساڵدا ٥٤٩ ژن ناچار بە خۆکوشتن کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەنجامی توێژینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بە "دیاردەی خۆکوشتنی ژنان" لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکرایەوە و دەرکەوتووە، لە ماوەی پێنج ساڵدا ٥٤٩ ژن ناچار بەخۆکوشتن کراون.

 

ئەو توێژینەوە مەیدانییەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کردووە، لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، لە ناوچە و شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ٥٤٩ ژن ناچار بەخۆکوشتن کراون.

 

هەروەها ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە، ٣١٧ ژن لە کۆی ئەو ٥٤٩ ژنەی ناچار بە خۆکوشتن کراون، تەمەنیان لەنێوان ٢١ بۆ ٣٠ ساڵاندایە، ڕێژەکە بەم شێوەیە بەسەر شارەکاندا دابەش بووە:-

سلێمانی ٢٠٩ حاڵەت

هەولێر ١٦٠ حاڵەت

دهۆک ١٣٣ حاڵەت

ئیدارەی گەرمیان ٣٨ حاڵەت

هەڵەبجە ٩ حاڵەت