هەدیجە باغچی: هەڵوێستی دەسەڵاتی دادوەری تورکیا توندوتیژییەکانی پۆلیس زیاتر دەکات

دوای هەڵسەنگاندنی وێنەکانی ئەم دواییەی توندوتیژی پۆلیس لە چەند شارێک، هەدیجە باغچی دەڵێت: دەسەڵاتی دادوەری ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەردەوامبوونی توندوتیژی پۆلیس.

وان

 

نزیکەی ساڵێکە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بانگەوازەکەی بڵاوکردەوە، لەکاتێکدا لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین پێشهاتی گرنگ ڕوویانداوە، کۆمیسیۆنی پەرلەمانی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد دامەزرا، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی کارەکانی، بەڵام وێنەکانی توندوتیژی پۆلیس لە زۆر ناوچەی وڵات بەتایبەتی لە شارە کوردنشینەکان سێبەریان بەسەر ئەم پرۆسەیەدا دادەنێت.

 

پۆلیس بە توندوتیژی ڕووبەڕووی ئەو کەسانە بووەوە کە لە باکووری کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پێشهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی :ÖHD”، لانیکەم ٨٤٢ کەس دەستگیرکراون، ١١٨ کەسیش دەستبەسەرکراون، کە لانیکەم ٢٥ منداڵیان هەیە، ١٠٦ کەسیش لەکاتی دەستبەسەرکردندا لێیان دراوە و خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.

 

بە ئامانجگرتنی کردەوەی ئاشتیانە

هەدیجە باغچی، هاوسەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی، ئاماژەی بە پرۆسەی ”کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" کرد، ڕایگەیاند کە کردەوەی ئاشتیانە دەکرێتە ئامانج و خەڵک ڕووبەڕووی دەستێوەردانی توندی پۆلیس بوونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانەی کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویاندا، کاردانەوەی گشتیی لێکەوتەوە، /لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ڕەوەند، گەلی کورد و زۆرێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەیانویست مافی ناڕەزایەتی خۆیان بەکاربهێنن بە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە شێوەیەکی ئاشتیانە، ژمارەیەکی زۆر ناڕەزایەتی ڕوویاندا، بە بەکارهێنانی مافی کۆبوونەوە و ڕێپێوان، داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاو بنێت، و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت.

 

ڕوونی کردەوە، کە مافی بنەڕەتی "کۆبوونەوە و خۆپیشاندان" ڕێگری لێکراوە، هەروەها ئەم دەستێوەردانانە ڕێگری لە زۆرێک لە مافە بنەڕەتییەکان دەکەن، لەوانە ئازادی ڕادەربڕین و بەتایبەتی مافی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان، لە کاتی ئەم دەستێوەردانانەدا دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە ڕوویداوە، تۆمەت هەیە کە ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون تووشی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ بوون.

 

هەدیجە باغچی نموونەی چەند دۆسیەی دەستبەسەرکردنی هێنایەوە کە لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کردبوو و وتی: ئەوەی ڕوویداوە لە ڕادەبەدەر ڕاستیە، بەرتەسککردنەوەی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان و پێشێلکردنی قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپە.

 

"مافەکانی کورد لە تورکیا بەرەوڕووی دژایەتییەکی توند بوونەتەوە"

هەدیجە باغچی وتی: دەستێوەردانی پۆلیس ناڕێژەیی بووە، ناڕەزایەتییەکان لە تورکیا بە ڕێوشوێنی توند بەرەوڕوو کران، چونکە کردەوەی بەرگریکردن بوو لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەم دواییانەشدا تورکیا شایەتحاڵی پێشێلکاریی ڕاستەقینە و مافە بنەڕەتییەکان بووە بەرامبەر بەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە ڕێگەی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانەوە مافی ئازادی ڕادەربڕینیان بەکاربهێنن.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە دەستێوەردانەکانی پۆلیس لە تورکیا لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا لە ئەنجامی سیاسەتی "ئاسایشگەرایی" دەوڵەت بوو بەرامبەر بە پرسی کورد و گەلی کورد، هەروەها شاهیدی ئەوە بووین کە ڕۆژنامەنووسان ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکان دەکەن ڕووبەڕووی دەستێوەردانی ناڕێژەیی و توندوتیژی جەستەیی و ئەشکەنجە دەکران، دواتر دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنیان، جارێکی دیکە چەند پارێزەرێک، لەنێویاندا ئەندامانی کۆمەڵەکەمان، تووشی توندوتیژی و دەستبەسەرکردن بوون.

 

دووپاتی کردەوە، کە توندوتیژی نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیشی کردە ئامانج، هەروەها ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی بەرگریکردن لەخۆی لە تورکیاش پێشێل دەکرێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە هیچ یاسایەکی نیشتمانی و نێودەوڵەتی مافی دەستوەردان بە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا نادات دژی ئەو گروپانەی کە دەیانەوێت ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانیان بەکاربهێنن تا ڕادەیەک کە لە دەسەڵاتی خۆیان زیاتر بێت، هەروەها لەسەر پێویستی لێکۆڵینەوە لە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا کە ئەو جۆرە تاوانانە ئەنجام دەدەن و لە دەسەڵاتی خۆیان تێپەڕێنن.

 

”ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە توندوتیژی پۆلیسدا”

دیار کۆچ لە سنووری سووریا و تورکیا لە کاتی ناڕەزایەتییەکان کە لە ٢٠ی کانوونی دووەم لە ناوچەی نوسەیبین سەریهەڵدا، دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، تووشی ئەشکەنجە بوو، هەروەها ڕۆژنامەکان باسیان لە توندوتیژیەکانی پۆلیس لە دژی خۆپیشاندەران کردووە.

 

هەدیجە باغچی ئەزموونەکانی دیار کۆچی بیر هێنایەوە و وتی: ملکاندنی کەسێک بۆ توندوتیژی جەستەیی و ئەشکەنجەدان تا ئەو ڕادەیەی کە بکەوێتە کۆما، پێشێلکردنی راستی دەسەڵات و سنووری جێبەجێکردنی یاسایە، ئاماژەی بە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کرد لە ڕووداوەکانی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان کە پۆلیس تێیدا تێوەگلاوە، وتی: ئەمە ڕێگا خۆش دەکات بۆ بەردەوامبوونی توندوتیژی لەلایەن پۆلیسەوە لە ڕووداوەکانی دیکەدا، ئێمە لە سەردەمێکی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا دەژین، هەروەها وێنەی تۆمارکراو هەیە لەلایەن ڕۆژنامەکان و تەنانەت لەلایەن ئەندامانی خەڵکەوە کە تازە بەلایدا تێدەپەڕین، ئەم وێنانە بەڵگە پێکدەهێنن، سەرەڕای بوونی تۆماری زۆری ئەو کردەوانە لە ڕاپۆرتەرەکاندا، بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر ئەنجام نادرێت، لەبەر ئەم هۆکارەش قەبارەی توندوتیژی بەردەوامە لە زیادبوون.