هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە شنگال بەردەوامە
هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە شنگال بەردەوامەو تا ئێستا لە کۆی نزیکەی ٩٠ گۆڕی بە کۆمەڵ، ٧٤ گۆڕ هەڵدراونەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٨ی تشرینی دووەم، سەرۆکی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگال لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تیمەکانمان لە مانگی ئاداری ٢٠١٩ دەستیان بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سنووری شنگال کردووە و ئێستا لە کۆی نزیکەی ٩٠ گۆڕی بە کۆمەڵ، ٧٤ گۆڕ هەڵدراونەتەوە، دەشڵێت: تیمەکانمان لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی هەردان دەستیان بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کردووە.
وتیشی: تیمەکانمان لە مانگی ئاداری ٢٠١٩ دەستیان بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سنووری شنگال کردووە و ئێستا لە کۆی نزیکەی ٩٠ گۆڕی بە کۆمەڵ، ٧٤ گۆڕ هەڵدراونەتەوە، لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی هەردان تیمەکان دەستیان بە هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کردووە و بڕیارە لە ناوچەکانی دیکەی وەک: کۆمەڵگەی جەزیرە و شارۆچكەی بەعاج لە هەوڵەكانیان بۆ هەمان مەبەیت بەردەوام دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەرەتا گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سنووری جەزیرە بەتەواوەتی هەڵدەدرێنەوە کە لە داتابەیسی دەزگای شەهیداندا تۆمارکراون و پێنج بۆ شەش گۆڕی بەکۆمەڵ لەخۆدەگرن، تیمەکان پلانیان هەیە بە یەكجار دەست بە هەڵدانەوەی ئەو پێنج گۆڕە بەکۆمەڵە بکەن کە باسکران.