هەڵەبجە، منداڵێک بە کوژراوی دۆزرایەوە
دوای دیارنەمانی، تەرمی منداڵیک بە کوژراوی لە ناو بیرێکدا دۆزرایەوە کە ئاسەواری لێدان لە سەریدا دیار بووە، پۆلیسیش کەسێکی لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر کردووە و لێكۆڵینەوەی لێدەکرێت.
هەڵەبجە
شەوى ڕابردوو منداڵیک بە ناوی ڕاوێژ قادر لە هەڵەبجە ون بوو، کەسوکاری منداڵەکە بانگەوازی دۆزینەوەى منداڵەکەیان کرد، دوای ئەوەی پۆلیسی هەڵەبجە گەران و پشکنینیان دەستپێکرد، تەرمی منداڵەکەیان لە بیری مزگەوتێکدا دۆزییەوە.
مقدم بەرزان عوسمان محمد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پپلیسی پارێزگای هەڵەبجە، بە ژنهای ڕاگەیاند، کاتژمێر ١١:٣٠ی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی سەرای پارێزگای هەڵەبجە منداڵیکی تەمەن ٩ ساڵ، بەناوی ڕاوێژ قادر سەعید، پیشەی خوێنکار، پاش دیارنەمانی لە ئێوارەوە بە کوژراوی لەناو بیری مزگەوتیک کە ئاوی تیدا نییە دۆزراوەتەوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشدا ئاسەواری لێدان لەسەریدا هەبووە، پاش گەیشتی تیمی بەڵگە و تاوان و پۆلیسی بنکەی هەڵەبجە، تەرمی منداڵەکە دەرهێنراوەتەوە،
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و کەسێک دەستگیرکراوە بە ناوی ئا. س. تەمەن ٢٥ ساڵ دانیشتووی گەڕەکی سەرا لە پارێزگای هەڵەبجە، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ت.پ