هەڵەبجە: دەستەی داکۆکی کردن لە مافی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا
بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان، لە هەڵەبجە دەستەی داکۆکی لە مافی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا.
هەڵەبجە
پاش ئەوەی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەراندا تێپەریوەو هێشتا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەکراوە، بەیانی ئەمڕۆ ٤ی شوبات لە پیناو دووپات کردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە فەرمانبەران و نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دەستەی داکۆکی کردن لە مافی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا.
فەرمانبەران و مامۆستایان ڕایانگەیاند، مەبەستیانە ئەرک و مافەکانیان دابەش بکرێتەوەو پلە بەرزکردنەوەو ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچەیان پێبدرێت.
لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکیان بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم و فەرمانبەران و کۆمەڵگە بلاو کردەوەو تیایدا هاتووە : لةسۆنگهی ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ی كه به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ران به گشتی ده‌كرێت, له ئه‌نجامی نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نێكی كارای ناحیزبی، پاشان ئه‌و بێباكیهی حكومه‌ت بەرامبەر فه‌رمانبه‌رانی دڵسۆزی مه‌ده‌نی ده‌ینوێنێت، بە پێداویستی ئه‌م قۆناغه‌ی ده‌زانین كه ده‌سته‌ی داكۆكی له فه‌رمانبه‌ران ڕابگه‌یه‌ن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جوت زۆنی هه‌رێم, هاوسه‌نگی ئه‌رك، مافی لاسه‌نگ كردوه, كه بری ئه‌وه هاوكێشه‌یه‌كی جێكه‌وت كردوه‌و ئه‌ویش هاوكێشه‌ی ئه‌ركه لە به‌رامبه‌ر ماف‌دا، ئه‌مه وایكرد تا سنوری بێ ئه‌رك كردن له كۆمه‌ڵگادا بێ ئه‌رك بكرێن و به بندیوار بناسرێن ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بین، پێمان وایه به‌ر له هه‌ر توێژێك ئێمه‌ی فه‌رمانبه‌ر, ڕوو به‌ڕووی ئه‌م كه‌وتنه ئه‌خلاقیه ببینه‌وه وه نه‌هێڵین پریشكی گه‌نده‌ڵی به فیڕۆدانی سه‌رمایه‌ی گشتی و كه‌مته‌رخه‌می له كاردا به هیچ جۆرێك به‌ر ئێمه بكه‌وێت.
دەربارەی هەنگاوەکانی دەستەکە لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دەستپێکی هەنگاوەکانمان بەم شێوەیەیە:
١-بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان بەشدار بن لە پێکهاتەی ئەم دەستەیەدا.
٢ لە خۆپیشاندانی سبەینی دووشەمەی مامۆستایان و فەرمانبەراندا پێکهێنەرو بەشدار دەبین وە داواکارین زۆرترین فەرمانبەر ئامادە بێت.
٣- لەگەڵ فەرمانبەرانی شار‌و شارۆژکەکانی تردا لە گفتوگۆدا دەبین تا ئەنجومەنەکە بکەین بە ئەنجومەنی سەرتاسەری لە کوردستاندا، هاوشانی مامۆستایان و کاسبکاران ببین بە فشار بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانمان و هاوسەنگ کردنەوەی هاوکێشەی ئەرک و ماف، هەروەها خزمەتکاری ڕاستەقینەی خەڵک بین.