هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شەنگال: هەوڵ دەدەین باشترین پێشکەش بکەین

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خۆسەریی شەنگال، غەزال ڕەشۆ کە بە زۆرینەی دەنگ دووبارە هەڵبژێردرایەوە و لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت، وتی: لەسەر داوای گەل دووبارە هەڵبژێردراین، هەوڵدەدەین کە شایستەی گەل بین، ئێمەش خزمەت بە گەلەکەمان دەکەین.

شەنگال

 

دوێنێ بە بەشداریی ٢٥٠ ئەندام و بە دروشمی "خۆبەڕێوەبەری پردی گەشتنە بە ئازادی" ٤هەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال-MXDS بەڕێوەچوو، لە کۆتایی کۆنگرەکەدا، ئەندامانی دەستەی هاوسەرۆکایەتی و ١١١ ئەندامی ئەنجومەن هەڵبژێردران، ئەمرۆش ئەندامانی هەڵبژێردراو دوای سوێند خواردن دەستیان بە کارەکانیان کرد.

 

هەروەها دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال کە لە دوو هاوسەرۆک و سێ جێگر پێکدێت، هەڵبژێردران، مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان دەستیپێکرد دوای مەراسیمی سوێند خواردنەکە، هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال، غەزال ڕەشۆ و هاشم حاجی وتەیەکیان پێشکەشکرد و بەڵێنیان دا کە هەموو هەوڵێک دەدەن تا باشترین کار پێشکەش بە گەلی شەنگال بکەن.

 

ت.پ