هاوسەرۆكی دەبەپە لە سلێمانییەوە داوای یەکڕیزی لە هەموو لایەنەکان دەکات
هاوسەرۆکی دەبەپە لە سلێمانییەوە پەیامی یەکێتی گەلی کورد دەگەیەنن و داوای یەکڕیزی لە هەموو لایەنەکان دەکەن.

کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە لەگەڵ شاندی یاوەری کە بە مەبەستی یەکڕیزی کورد لە باشووری کوردستانن، سەبارەت بە دۆخی گەلی کورد لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوای یەکڕیزی و یەکگرتووی لەهەموو لایەنەکان دەکەن بۆ پێشخستنی گەلی کورد.
وتیشێ: هاتووین بۆ سلێمانی پەیامی گەلی کورد دووپات بکەینەوە و لە ئێستادا گەلی کورد پێویستی بە یەکڕیزییە، ڕۆژئاوای کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە پشتگیری هەموو لایەنەکانە.
باسی لەوەشکرد، گەلی کورد لە نێو ئاڵۆزییدایە و پێویستی بە یەکگرتووی و ڕێککەوتن هەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتن مسۆگەر بکات، وتی: مەبەستمانە پەیوەندیمان بەهێزبکەین و پێشی بخەین بۆ یەکگرتووی گەلی کورد، هەرچی بە ئێمە بکرێت بۆ پێشخستنی یەکێتی گەلی کورد ئامادەین.