هاوپەیمانی نادا: لە غەززە و سودان ئاوارەبوونی زۆرەملێ وەک ئامرازی سەرکوتکردن بۆ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە
هاوپەیمانیی نادا ڕایگەیاند، لە غەززە و سودان ئاوارەبوونی زۆرەملێ وەک ئامرازی سەرکوتکردن بۆ داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە.

ناوەندی هەواڵ
هاوپەیمانیی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی "نادا" سەبارەت بە جەنگی غەززە و سودان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە پەردەیەکی ڕاستەوخۆییە بۆ فراوانبوونی تاوانەکانی ئیسرائیل، دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ بانگەوازەکانی غەززە، هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ کشاندنەوەی بەڕێوەبردنی فریاگوزاریی لە دەستی داگیرکەران لە بەرژەوەندی میکانیزمێکی بێلایەن و دادپەروەرانەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، پشتگیری گەڕانەوەی ئاوارەکان لە سودان دەکەن لە ناو مەترسی بەردەوامی پەتا و نەبوونی خزمەتگووزارییە سەرەتاییەکاندا، کە بە ئامانجگرتنی سوودان بەشێکە لە پرۆژەیەکی سیستماتیک بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی سەرچاوەکانی لەسەر حسابی خەڵکەکەی.
باس لەوەشکراوە، شەڕی قڕکردن بەڕێوە دەچێت، یارمەتییە مرۆییەکان ڕادەگیرێت و ئاوارەبوونی زۆرەملێ وەک ئامرازی سەرکوتکردن بۆ یەک پڕۆژە بەکاردەهێنرێت کە ئامانجی دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە، کە ژنان قوربانی سەرەکین.
هاوپەیمانیی نادا لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا دەکات دەستبەجێی ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت و گەمارۆکان لەسەر هاوکارییە مرۆییەکان لاببڕێت، هەروەها بەپەلە خزمەتگووزارییە تەندرووستییەکان بۆ سودان دابین بکرێت و هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە ناوچەکانی سودان، پاشان هەناردەکردنی چەک بۆ هەموو لایەنەکانی جینۆساید ڕابگرن و سزای ڕاستەقینە بەسەر ئەو وڵات و کۆمپانیایانەدا بسەپێنن کە پارەی جەنگ دەدەن.