هاوڵاتیانی شەهبا دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد
ئەنجومەنی هەرێمی عەفرین ڕێپێوانێکی دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست.
شەهبا
بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ئەنجومەنی هەرێمی عەفرین لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوانێکی لە گوندی بابینێسای سەر بە شەهبا ڕێکخست.
لە رێپێوانەکەدا سەرجەمی دامودەزگا و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی و خەڵکی ناوچەکە ئامادەبوون، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و دروشمەکانی "ئازادی ڕێبەری ئاپۆ، ئازادیی ژنانە"، "ژنێکی ئازاد و زانا کۆمەڵگایەکی ئازاد و زانایە" بەرزکرانەوە و دروشمی ئیدانەکردنی گۆشەگیریی وترانەوە.
زەلۆخ حەنان، ئەندامێکی کۆنگرەی ستاری گوندی بابینێسای کانتۆنی شەهبا، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و وتی: داواکاری ئێمە ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان ئازاد بکرێت، دەوڵەتی تورک گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر دەکات و دەیەوێت بەم گۆشەگیرییە ئیرادەی گەلی بشکێنێت، ئەردۆغان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ قەدەغە کردووە و هاوکات داواکاریمان لە پارێزەران ئەوەیە بە زووترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بکەن، ئێمە گۆشەگیری زیندانی ئیمرالی قبوڵ ناکەین، هەمیشە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە مەیدان دەبین.
ت.پ