هاوڵاتیانی ڕانیە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانیان کرد
دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بە تاڵانبردنی ژینگەی کوردستان هاوڵاتیانی شاری ڕانیە ڕێپێوانێکیان سازکرد.
ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارکی دەروازە لە شاری ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین هاوڵاتیان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بە دروشـمی "بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە سوپای تورکیا بۆ دەرەوە"، ڕێکخست دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.

ڕێپێوانەکە لە پارکی دەروازەوە بە دروشمی "بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە سوپای تورکیا بۆ دەرەوە، بمرێ خیانەت، بژی بەرخۆدانی گەریلا، لە زاپێ بەرخۆدانە لە باشوور سەرهەڵدانە و فاشیست و داگیرکەر ئەردۆگان، تا باخی گشتی شارەکە بەردوام بوو، هاوڵاتیانی ڕانیەش لە ناو بازاڕدا بەشداری ڕێپێوانەکە دەبوون.

لە ڕێپێوانەکەدا بڕینەوەی دار و بەتاڵانبردنی خاکی کوردستان شەرمەزار کرا، داواشیان کرد گەلی کورد یەکڕیز و یەکگرتوو بێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشەکان.
ت.پ