هالینا هەتچنس لەکاتی وێنەگرتنی فیلم، کوژرا

ئەکتەرێکی ئەمریکی لەکاتی بەرهەمهێنانی فیلمێکدا بەناوی "Rust" لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆی ئەمریکا تەقە دەکات، بەو هۆیەوە هالینا هەتچنس، ژنە بەڕێوەبەری فۆتۆگرافەی فیلمەکە دەکوژێت.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لەکاتی بەرهەمهێنانی فیلمێکدا بەناوی "Rust" لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆی ئەمریکا تەقە دەکات، بەو هۆیەوە هالینا هەتچنس، ژنە  بەڕێوەبەری فۆتۆگرافەی فیلمەکە دەکوژێت.

ناوەندی هەواڵ


ئالێک بالدوین، ئەکتەری ئەمریکیی بواری سینەما لەکاتی بەرهەمهێنانی فیلمی "Rust" گولـلە لە چەکەکەی دەردەچێت و بەهۆیەوە هالینا هەتچنس-ی تەمەن ٤٢ ساڵ کە وەکو بەڕێوەبەری فۆتۆگرافیی فیلمەکە سەرقاڵی کارکردن بووە، بریندار ببوە.

دوای ڕووداوەکە هالینا بە فڕۆکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هالینا هەتچنس لە ئۆکراینا لەدایکبووە و لە بنکەیەکی سەربازیی سۆڤێت گەورە بووە، لە کیێڤ لە بواری رۆژنامەوانی خوێندوویەتی و لە لۆس ئەنجلۆسیش لە بواری فیلم خوێندوویەتی، لەلایەن گۆڤاری سینەماتۆگرافەریشەوە لە ساڵی ٢٠١٩ بە "ئەستێرەی هەڵهاتوو" ناونراوە.