هێرشەکانی سەر شۆڕشی ژنان لە دراگوینان و مۆنتپیلێر ئیدانە کران
لە شارەکانی دراگوینان و مۆنتپیلێری فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە کران.
ناوەندی هەواڵ
لە شارەکانی دراگوینان و مۆنتیپلێر لە فەرەنسا، هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.
دراگوینگنان
لە شاری دراگویگنان بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی کورد و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ "TCŞ" ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
لەگەڵ کوردستانییەکان، نوێنەرانی یەکێتی ئیکۆلۆژیستەکان و دیموکراتیکەکان "UDE"، پارتی ناسیۆنالیستی فەرەنسی "FI"، حزبی شیوعی فەرەنسا "PCF"، کۆنفیدراسیۆنی کارە گشتیەکانی فەرەنسا "CGT" و هەماهەنگی کۆمەڵەکان بۆ مافی کۆنتڕۆڵکردنی لەدایکبوون و لەباربردنی منداڵ بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
بە ناوی ئەنجومەنی گەلی کورد لێدوانێک درا و ڕاگەیەندرا کە هێرش دەکرێتە سەر ئیرادەی گەلی کورد و شۆڕشی ڕۆژئاوا و مێژوو دەریخستووە کە فاشیزم بە بەرخۆدانی ڕێکخراوەی گەل تێکدەشکێت، ئێستا نۆرەی ئێمەیە ئەم ئەرکە مێژووییە بەجێبهێنین.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی کوردستان" بەرزکرانەوە.
مۆنتیپلێر
لە شاری مۆنتیپلێرگردبوونەوەیەک لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو، کوردەکان لەگەڵ دۆستە فەڕەنسییەکان ڕایانگەیاند کە لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوادان و لە بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نابن، هێرشەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دژی شۆڕشی ژنان و ژیانی پێکەوەیی گەلە.
بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە هێرشەکان ئیدانە کرا و بانگەوازی بەشداریکردن لە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا.